شاژنی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

20-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن شاژنی بەریتانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی بەکینگهام رایگەیاند، شاژنی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام نیشانەکانی سووکن و لە پەتای وەرزی دەچن.
 
شاژنە ئێلیزابێس تەمەنی 95 ساڵە، هەفتەیەکە بەریەککەوتنی لەگەڵ کوڕە گەورەکەی چارلزی شازادەی وێڵز هەیە کە ئەویش تووشی کۆرۆنا ببوو.
 
میدیای بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک خەڵک لە دەوروبەری شاژن تووشی کۆرۆنا بوون.
 
ئەو راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، لە 6ی شوباتی ئەمساڵ شاژن یادی درێژترین ماوەی دەسەڵاتی لە کۆشکی بەکینگهام کردەوە وەکو شاژنی بەریتانیا، کە ناویان ناوە "یۆبیلی سیلڤەر".
 
شاژن یەکەم قورچکی ڤاکسینی لە کانوونی دووەمی 2021 وەرگرت، دوای چەند مانگێک ئەوەی دووەمیشی وەرگرت، میدیای بەریتانی دەڵێن، دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2021 بۆ مەبەستی پشکنینی تەندروستی برایە نەخۆشخانە، لەوکاتەوە شاژن ژیانی بە سادەتر وەرگرتووە، تەنانەت دەسەڵات و ئەرکەکانی سەرشانیشی کەمکراونەتەوە.
 
شاژن یەکەمجارە تووشی کۆرۆنا دەبێت و شازادە چارلزیش دووەمجاریەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.