گالەری

21-01-2024
13 Photos
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری هامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا سەدان کورد بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، پەیامی ناڕازیبوونیان لە هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر بە کۆنسوڵگەریی ئێران گەیاند.
  
جگە لەو خۆپێشاندانە رۆژی شەممە (20-1-2024) لە 16 شاری ئەوروپا کوردان لە کەشێکی بەفرین و پلەی گەرمای ژێر سفردا، خۆپێشاندانیان دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد و بە ئاڵای کوردستانەوە ئەو پەیامەیان گەیاند کە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بێ پاساوە و کورد میلەتێکی ئاشتیخوازن.
 
لەنێو خۆپێشاندەران هەندێکیان گەنج بوون کە هەر لە ئەوروپا لەدایکبوون، ئەوان دەخوازن ئەو شوێنانەی لێی گەورەبوون، پاڵپشتی وڵاتی باوباپیرانیان بن.
 
دیاسپۆرای کوردی بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمێک رێکخراوتر دەبینرێت و، هەوڵدەدەن بە کارەکانیان بۆ رای گشتی وڵاتەکانی لێی نیشتەجێن، دەریبخەن ئەوان بەشێکن لەو میلەتەی بەناچاری نیشتمانی خۆیان جێهێشتووە و بوونەتە بەشێک لەو وڵاتانە.