رێژەی هەژاری لە کەرتی غەززە بەرزبووەتەوە

20-01-2023
محەممەد سالم
      دیمەنی چەند خانوویەک لە شاری غەززە کە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە وێران بوون
دیمەنی چەند خانوویەک لە شاری غەززە کە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە وێران بوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زیاد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی غەززەیە و رۆژانە 12 کاژێر لە گۆڕەپانى سەربازیى ون لە ناوەندى شارەکە کار دەکات و چا و قاوە دەفرۆشێت، بۆئەوەی چەند دۆلارێک کۆبکاتەوە بۆ دابینکردنى پێداویستییە بنەڕەتییەکانى خێزانەکەى. ئەو یەکێکە لەو 40%ـەى دانیشتووانى غەززە کە بەپێى ئاژانسى ئۆنرواى نێودەوڵەتی، گیرۆدەى نەبوونى ئاسایشى خۆراکن.
 
زیاد جەبر، کاسبکار بە رووداوی گوت، "من رۆژانە نزیکەی 12 کاژێر کار دەکەم، تاوەکو هەندێک پارەم دەستبکەوێت کە بڕێکى کەمە و ئەمە دۆخى زۆربەى ئەو گەنجانەیە کە لێرە لە غەززە کاردەکەن، هەندێک خواردنەوەکان دەفرۆشن و هەندێکى دیکە چەرەسات، بەڕاستى گەنج لێرە گیرۆدەن، هەموویان 12 بۆ 13 کاژێر کاردەکەن بۆ ئەوەى بڕێک پارەى کەمیان دەستبکەوێت کە دەگاتە 20 شیکل، کەمتر یان زیاتر."
 
بەگوێرەى راپۆرتى ئاژانسى فریاکەوتنى نێودەوڵەتى، هۆکارى لەدەستدانى ئاسایشى خۆراکى نیوەى دانیشتووانى غەززە،  دووبارەبوونەوەى هێرشەکانى ئیسرائیل و بەردەوامیى ئابڵووقەکەیەتى ئەوە جگە لە  کاریگەرییەکانى دەرهاوێشتەى پەتاى کۆرۆنا، کە پێکەوە بوونەتە هۆى ژیانێکى سەخت بۆ نزیکەى دوو ملیۆن و 175 هەزار کەس، ئەوە واى لە فەلەستینییەکان کردووە داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بکەن بەرپرسیارێتى ئاکارى خۆى هەڵبگرێت بەرامبەر بە دانیشتووانى شارەکە."
 
مستەفا مسلەمانى، نووسەر و چالاکڤانى یاسایی دەڵێت، "پێموایە رێژەى ئەو کەسانەى ئاسایشى خۆراکیان لەدەستداوە لە 40% زیاترن و دەگاتە زیاتر لە 50%ـى تێکڕاى دانیشتووانى کەرتى غەززە، پێویستە تەواوى بەرپرسیارێتى ئەوە بخرێتە ئەستۆى نەتەوە یەکگرتووەکان بەوپێیەى لەسەرەتاوە بەرپرسە لە دانیشتووانى کەرتى غەززە بەتایبەت پەنابەران، بەتایبەتریش دانیشتووانى ئەو کەرتە."
 
عیسام ئەبودقە، سەرکردە لە بەرەى دیموکراتی باس لەوە دەکات، "پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و برایانى عەرەب ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل رابگرن و بایکۆتى حکومەتە رەگەزپەرەستەکانى بکەن و گرنگە کار بۆ جێبەجێکردنى بڕیارە نێودەوڵەتیەکان بکرێت کە رەوایەتییان هەیە لەبارەى دەستبەرکردنى پاراستن و ئاسایشى خۆراکى گەلى فەلەستینى لە غەززە".
 
راپۆرتە فەرمییەکان فەلەستین جەخت لەوە دەکەنەوە کە 80%ـى دانیشتووانى غەززە پشت بە هاوکارییە مرۆییەکان دەبەستن و ئاستی نەمانى ئاسایشی خۆراک روو لە بەرزبوونەوەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.