لەندەن: کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا بەڕێوەدەچێت
رووداو - لەندەن
به به‌شداری زیاتر له هه‌شتا وڵاتی جیهان، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له له‌نده‌ن ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، كه هه‌رێمی كوردستانیش له ئاستێكی باڵادا به‌شداریی تێداكردووه.
چه‌ندین زانكۆی گه‌وره‌ی بەریتانی و جیهانی سپۆنسه‌ری كۆنفرانسه‌كه‌یان كردووه، كه تێیدا هه‌ر وڵاتێك باس له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌كه‌ی و كوالێتی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای قوتابییه‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش كراوه‌ته‌وه كه تێیدا هه‌موو پێداویستییه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنی باڵا نماییشكراون و وڵاتانی به‌شدار ده‌توانن نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و سیستەمی خوێندن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
په‌روه‌رده و فێركردن سه‌ركرده‌كانی داهاتووی دونیا پێدەگەیێنن، بۆیه رۆژئاوا زۆر به گرنگییه‌وه له‌و كه‌رته هه‌ستیاره ده‌ڕوانێت. به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان ئامانجدار بووه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوود له نوێترین پێشكه‌وتنه‌كانی بواری خوێندنی باڵا وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستانیش په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
چۆنیه‌تی پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده له جیهان و تێگه‌یشتنی نوێ له په‌روه‌رده و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی له‌و بواره‌دا ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌یه كه دواجار له‌و رێگه‌یه‌وه كۆنفرانسه‌كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگاكان به‌ره‌وپێش ببات.