ئۆباما: ماریوانا لە خواردنەوە كحولییەكان مەترسیدارتر نییە

20-01-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن باراك ئۆباما
A+ A-
رووداو - ئاژانسەكان

باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوێنێ لە نیویۆرك لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەیەكدا گوتی "خواردنەوە كحولییەكان لە ماریوانا، كە جۆرێكە لە مادەی هۆشبەر مەترسیدارترن".

ئۆباما لەبارەی هەوڵەكانی بەیاسایی فرۆشتنی مادەی ماریوانا لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ لە ئەمریكا دەڵێ "ماددەی ماریوانا تەندروست نییە، بەڵام مادە هۆشبەرەكان ئەوەندە مەترسیدار نین وەك ئەوەی كەسانێك بانگەشەی بۆ دەكەن".

ئۆباما ئاشكرایكرد "لە تەمەنی منداڵیدا منیش مادەی هۆشبەرم بەكارهێنا، دواتر دەركم بەوە كرد كە بەكارهێنانی زیانبەخشە و راهاتنێكی خراپە، بەڵام پێم وایە جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەو جگەرەیەی كە لە تەمەنی لاویمەوە تاوەكو ئێستا بەكاری دەهێنم و دەیكێشم".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ماریوانا مەترسیدارترە یان خواردنەوە كحولییەكان، ئۆباما گوتی " خواردنەوە كحولییەكان".

راشیگەیاند، كە ئەو نایەوێ بەهەڵە خەڵك لێی تێبگات‌و گوتی "من لێرەدا هانی كەسەكان نادەم بۆ بەكارهێنانی ئەو مادەیە، بە كچەكانی خۆشم گوتووە كە ئەمە بیرۆكەیەكی چەوت و ناتەندروستە".

مانگی رابردوو بۆ یەكەمینجار لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی بەشێوەیەكی میزاجی دەست بە فرۆشتنی مادەی ماریوانا كرا.    

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە