رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا کاریگەری لەسەر هەمووان هەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، جەنگەکە سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد.
رۆژی سێشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2024، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە وەڵامی پرسیارێکی زنار شنۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە برۆکسل سەبارەت بە کاریگەریی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا گوتی، "ئەم جەنگە کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە، نەوەک تەنیا ئۆکراینی و ئەورووپییەکان. ئەمە جەنگێکە کە کاریگەری جیۆسیاسیشی هەیە."
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتی، "کەس ناتوانێت لەم کاریگەرییانە رزگاری بێت، ئینجا کاریگەرییەکە قەیرانی خۆراک، قەیرانی وزە یان کوژرانی خەڵک بێت."
بۆرێل ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم جەنگە جیهانی گۆڕیوە و بووەتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ و گرنگە رووبەڕووی کاریگەرییەکانی ببینەوە."
ئەمڕۆ 1000 رۆژە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکردووە. رووسیا نزیکەی 20٪ـی خاکی ئۆکراینای کۆنترۆڵکردووە.
دەقی پرسیاری رووداو و وەڵامی جۆزێپ بۆرێل:
رووداو: دوای هەزار رۆژ لە جەنگ لە ئۆکراینا، دەتوانی پێمان بڵێی کە ئایا دوای هەزار رۆژ ترست هەیە جەنگەکە وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە، نموونەی فینلاند، سوێد و پۆڵەندا؟
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: سەیربکە، ئەم جەنگە کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە، نەوەک تەنیا ئۆکراینی و ئەورووپییەکان. ئەمە جەنگێکە کە کاریگەری جیۆسیاسی هەیە. کەس ناتوانێت لەم کاریگەرییانە رزگاری بێت، ئینجا کاریگەرییەکە قەیرانی خۆراک، قەیرانی وزە یان کوژرانی خەڵک بێت. ئەم جەنگە جیهانی گۆڕیوە و بووەتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ. با رووبەڕووی کاریگەرییەکانی ببینەوە و یەکگرتوویی لەنێوان ئەندامان بۆ بەردەوامی پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا دروستبکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ