کۆریای باکووری بۆ یەکەمجار وێنەی کچێکی کیم جۆنگ ئون بڵاودەکاتەوە

19-11-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار وێنەی کچێکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتە بڵاودەکاتەوە کە لەگەڵ باوکی چووەتە شوێنی دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەو وڵاتە لە 18ی ئەم مانگە. 
 
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی مووشەکی هواسۆنگ-17 کردووە، تەنیا رۆژێک دوای ئەوەی وڵاتە دراوسێکانی رایانگەیاند، کۆریای باکوور مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە کە دەتوانێت بگاتە هەموو شوێنەکانی ئەمریکا. 
 
میدیاکە ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی مووشەکەکە و وێنەی کچەکەی کیم جۆنگ ئونی بە جیا بڵاوکردەوە. 
 
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کیم جۆنگ ئون لەگەڵ ری سۆل جووی هاوژینی و کچەکەیان و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە تەماشای تاقیکردنەوەی مووشەکە کیشوەربڕەکە دەکەن. 
 
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، سەرۆکی کۆریای باکوور و کچەکەی کە کۆتێکی سپی لەبەرە، دەست لە ناو دەست، لە نزیکەوە سەیری مووشەکەکە دەکەن پێش ئەوەی بهاوژرێت. 
 
ئەمە یەکەمجارە کۆریای باکوور کچی سەرۆکەکەی پێشانی جیهان دەدات. 
 
کیمی تەمەن 38 ساڵ، لە نەوەی سێیەمی خێزانی فەرمانڕەوای کۆریای باکوورە. سەرۆکی کۆریای باکوور سێ منداڵی لەدایکبووی ساڵەکانی 2010، 2013 و 2017ی هەیە. دیار نییە ئەوەی کە لەگەڵ کیم چووەتە شوێنی تاقیکردنەوەکە ناوی چیە و تەمەنی چەندە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە