رووسیا 27 تۆن خۆراک بۆ غەززە دەنێرێت

19-10-2023
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا رایگەیاند، بە فڕۆکەیەک 27 تۆن خۆراکیان بۆ خەڵکی کەرتی غەززە ناردووە، کە لە رێگەی خاچی سووریی میسرییەوە دەگەیێندرێت کەرتەکە.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19-10-2023) کەناڵی تەلەگرامی فەرمیی وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا رایگەیاند "فڕۆکەیەکی جۆری ئیلیوشن ئای ئێل-76، کە بڕی 27 تەن خۆراکی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی عەریشی میسر نیشتەوە. خۆراک و پێداویستییەکان بۆ خەڵکی غەززەن."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "فڕۆکەکە ئارد، برنج، شەکر و پاستای بارکردووە و دەدرێتە رێکخراوی خاچی سووری میسری بۆ ئەوەی بیانگەیێنێتە خەڵکی غەززە." 
 
ناردنی ئەو فڕۆکەیە دوای ئەوە دێت؛ میسر، ئەمریکا و ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە رێککەوتن لەسەر کردنەوەی خاڵی سنووریی رەفەح بۆ ناردنی پێداویستیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە.
 
سنووری رەفەح خاڵی بەستنەوەی کەرتی غەززە و میسرە، تاکە دەروازەی هاتنی کەلوپەل و کەرەستەیە لە دەرەوە بۆ نێو کەرتەکە، هەروەها تاکە رێگەی دەرچوونی خەڵکە لە غەززەوە بێ ئەوەی بچنە خاکی ئیسرائیل.
 
وەزارەتی بەرگری شارستانی، فریاکەوتن و نەهێشتنی لێکەوتەکانی کارەساتە سرووشتییەکانی رووسیای فیدرال ناسراو بە وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا، ساڵی 1994 لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی رووسیا بۆریس یەڵتسین دامەزراوە و کاری دابینکردنی یارمەتی و بەهاناوەچوونە لە بارە لەناکاوەکاندا، وەزارەتەکە لە 7 بەشی سەرەکی پێکدێت و بەشی "هاوکاریی نێودەوڵەتی" یەکێکیانە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.