کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری دەدات: ئامێرەکانتان ئەپدەیت بکەنەوە

19-08-2022
دڵزار زوبێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری لە "هەڵەیەک" دەدات کە کۆنتڕۆڵی ئایفۆن، ئایپاد و کۆمپیوتەری ماک دەداتە دەست هاککەرانەوە. داواش لە بەکارهێنانی دەکات ئەپدەیتی سۆفتوێری ئیمێرجێنسی بۆ سەر مۆبایلەکانیان دابەزێنن.
 
رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەپدەیتی پاچەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاوکرانەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن کە دەڵێت "هاککەران ئەو بۆشاییەیان زانیوە و دەکرێت بیقۆزنەوە" بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی ئەپڵی پێ بکەن.
 
کۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆمپانیاکە "ئاگاداری ئەوەیە کە دەکرێت سوود لەو بۆشاییە وەرگیرابێت" لەلایەن هاککەرانەوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە تا چ رادەیەک کێشەکە گەورە بووە و ئامێرەکانیان کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی هاککەرانەوە.
 
ئەگەر هاککەران ئەو "بۆشاییە" بقۆزنەوە، وەکو پسپۆران دەڵێن، دەتوانن لەو رێگەیەوە کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی ئەپڵ بکەن و دەستیان بە داتای نێو ئامێرەکانیش بگات. 
 
ئەو ئەپدەیتە نوێیەش کە ئەپڵ بڵاویکردووەتەوە بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن، ئایپاد و کۆمپیوتەری ماک بەردەست دەبن کە کێشەی ئەو "بۆشاییەیان" بۆ دروستبووە.
 
کۆمپانیاکە دەشڵێت، ئەوانەی مەترسییان لەسەر هەیە، لە ئایفۆن 6 بەرەو سەرەوە و ئایپاد و ماکە نوێیەکانن کە بە سیستەمی macOS Monterey کاردەکەن.  
 
ئەم هۆشدارییەی ئەپڵ لەکاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، کۆمپانیاکە وەشانی نوێی ئایفۆنەکەی بە ناوی ئایفۆن 14 بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لەم کاتەدا، لانیکەم 588 ملیۆن بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن لە جیهاندا هەن کە زۆربەیان لە ئەمریکان. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە