دوو ئەڵمانی لە وڵاتەکەیان چالاکی بۆ کورد دەکەن


رووداو- ئەڵمانیا

تۆبیاس هوخ، سەرکردەیەکی پارتی لیبراڵی ئەلمانیایە و دۆستێکی نزیکی  کوردیشە، ئەو  جیا لەوەی پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە و خەباتی کورد دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەردەوام ستەیت و نووسینەکانی بۆ پاڵپشتی لە کوردستانە.

هوخ لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی دیکەی ئەڵمانی پڕۆژەی دیکەیشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان هەیە، تۆبیاس هوت لە دوا خۆپیشانداندا کە لایەنگرانی پەکەکە لە دۆسڵدۆرف رێکیان خستبوو، رەخنەی لە خۆپیشاندەران گرت و داوایکرد لە بری ئاڵای دیکە ئاڵای کوردستان بەرزبکەنەوە.