مایکرۆسۆفت لەبارەی کێشە ئەلیکترۆنییەکە: چارەسەر لە ئان و ساتدایە

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لۆمەی لایەنی سێیەم دەکات بۆ کێشە ئەلیکترۆنییەکان و دەڵێت چارەسەر لە ئان و ساتدایە.
 
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، کە ئامێرەکانی لە سەرانسەری جیهان رووبەڕووی کێشەی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و بەشێکیان لەکارکەوتوون، رایگەیاند لایەنێکی سێیەم هۆکاری کێشەکەیە کاتێک لە ئەپدەیتێکی بڵاوکردووەتەوە.
 
مایکرۆسۆفت لە راگەیێندراوێکدا دەڵیت: "ئاگادارین کێشەیەکین کە کاریگەرییان لەسەر ئامێرەکانی ویندۆز هەیە بەهۆی ئەپدەیتێکەوە کە لایەنێکی سێیەم بڵاویکردووەتەوە کە پلاتفۆرمێکی سۆفتوێرە".
 
مایکرۆسۆفت دەشڵێت: "پێشبینی دەکەین چارەسەر لە ئان و ساتدا بێت".
 
لە راگەیێندراوێکی دیکەدا، گوتەبێژێکی مایکرۆسۆفت گوتی: "ئاگاداری کێشەیەکین کە کاریگەری لەسەر بەشێک لە بەکارهێنەران هەیە". 
 
گوتەبێژەکە دەشڵێت: "ئاگادارین دەکرێت چ کاریگەرییەکی لەسەر بەکارهێنەران هەبێت، کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوانە بگەڕێنەوە کە رووبەڕووی کێشە دەبنەوە".
 
ئەوە لەکاتێکدایە، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە پەخشی تەلەڤیزیۆن، هۆکارەکانی گواستنەوە و نەخۆشخانەکان لە سەرتاسەری جیهان لەکارکەوتوون و هەزاران گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە.