رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای سیریوم رایگەیاند، لە 110 هەزار گەشتی ئاسمانی کە ئەمڕۆ بڕیار بوو بکرێن، تاوەکو کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، 1390یان هەڵوەشێندراونەتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا کۆمپانیای سیریوم دەڵێت، لەو گەشتانەی هەڵوەشێندراونەتەوە 512یان لە ئەمریکا، 92یان لە ئەڵمانیا، 56یان لە هیندستان، 45یان لە ئیتاڵیا و 21یشیان لە کەنەدا بوون.
ئەو کۆمپانیا یەکێکە لە گرووپی کۆمپانیاکانی ریلێکسی بەریتانی، تایبەتە بە لێکدانەوە و شیکاریی داتا و زانیارییەکان لەسەر بنەمای زانستی. ساڵی 1904 کۆمپانیای سیریوم دامەزرا کە بارەگای سەرەکیی لە لەندەنە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە، مامەڵە داراییەکان و میدیای وڵاتان وەستانی کارەکانیان و دروستبوونی کێشەیان لە سیستمەکانیان راگەیاند. دواتر، کۆمپانیای کراودسترایک بڵاویکردەوە، کێشەکە بەهۆی هەبوونی هەڵەیەک بووە لە نوێکردنەوەی سیستمێکیان؛ توانیویانە کێشەکە بدۆزنەوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
کۆمپانیای کراودسترایک کۆمپانیایەکی دابینکردنی خزمەتگوزاریی پاراستنی کۆمپانیا و دامەزراوەکانە لە هێرشی ئەلیکترۆنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ