سەنگاپوور بەهێزترین و عێراقیش دووەم خراپترین پاسپۆرتی هەیە

19-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە نوێترین پۆلێنکاریدا بۆ بەهێزترین و خراپترین پاسپۆرت لە جیهاندا، پاسپۆرتی سەنگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە، بە جۆرێک هاووڵاتییانی دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 192 وڵات بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەفغانستان خراپترین پاسپۆرتی هەیە، ئەفغانییەکان دەتوانن بە پاسپۆرتەکەیان تەنیا گەشت بۆ 27 وڵات بەبێ ڤیزا بکەن، پاسپۆرتی عێراقیش لە دوای ئەفغانستانەوە دێت.

رۆژی چوارشەممە، 19ی تەممووزی 2023، پۆلێنکاری هێنلی کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە و بارەگاکەی لە لەندەنە، پۆلێنی باشترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهانی بڵاوکردەوە، بەپێی پۆلێنەکە، لە کۆی پاسپۆرتی 103 وڵات، پاسپۆرتی سەنگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە، لە پلەی دووەمیش هەر یەک لە ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا دێن کە هاووڵاتییانیان دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 190 وڵات بکەن. 
 
پاشان پاسپۆرتی ژاپۆنی دێت، کە ئەو پاسپۆرتە لەکۆی پێنج ساڵی رابردوودا، چوار ساڵیان بە باشترین پاسپۆرت دەستنیشان کراوە و ئەمساڵ لە پلەی سێیەم دێت بەوەی ژاپۆنییەکان دەتوانن بە پاسپۆرتەکەیان بێ ڤیزا گەشت بۆ 189 وڵات بکەن. هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، نەمسا، فینلاند، سوێد، لۆکسەمبێرگ و کۆریای باشوور هاوشانی ژاپۆن دێن.
 
لە پلەی چوارەم، هەریەک لە وڵاتانی دانیمارک، ئیرلەندا، هۆڵەندا و بەریتانیا دێن کە بۆیان هەیە بێ ڤیزا گەشت بۆ 188 وڵات بکەن. لە پلەی پێنجەم هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، چیک، ماڵتا، نیوزیلاند، نەرویج، پۆرتوگال و سویسرا دێن، کە هاوڵاتییانیان دەتوانن گەشت بۆ 187 وڵات بێ ڤیزا بکەن. 
 
لەلایەکی دیکەوە، ئەفغانستان جارێکی دیکە بە خراپترین پاسپۆرتی جیهان دیاریکرا و لە پلەی دووەمیش پاسپۆرتی عێراقە، کە عێراقییەکان دەتوانن تەنیا گەشت بۆ 29 وڵات بێ ڤیزا بکەن. سێیەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانیش، پاسپۆرتی سووریایە، کە سوورییەکان دەتوانن گەشت بۆ 30 وڵات بێ ڤیزا بکەن. چوارەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانیش پاسپۆرتی پاکستانە بەوەی پاکستانییەکان دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 33 وڵات بکەن و پێنجەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانیش هەریەک لە پاسپۆرتەکانی وڵاتانی یەمەن و سوماڵە، کە هەڵگرانی دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 35 وڵات بکەن. 
 
سەرەڕای ئەو هەموو سزایەی وڵاتانی رۆژئاوا، بەڵام ئێران 13مین خراپترین پاسپۆرتی جیهانە و هاووڵاتییانی هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 44 وڵات بکەن. 
 
بەگوێرەی ئەو پۆلینکارییە نوێیە، ریزبەندی پاسپۆرتی ئەمریکا بۆ نزمترین پلە دابەزیوە کە پلەی هەشتەمە و ئەمریکییەکان دەتوانن بێ ڤیزا بچنە 184 وڵات.   
 
بەهێزترین پاسپۆرتی وڵاتی عەرەبی، ئیماراتە کە لە پلەی 12یەمە، ئیماراتییەکان بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا بچنە 179 وڵات.  
 
هەرچی تورکیایە، پاسپۆرتەکەیان 50یەمین بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە و هەڵگری پاسپۆرتی تورکی، دەتوانێت بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 114 وڵات بکات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا