لە شەش مانگدا کارەساتی سرووشتی زیانی 19 ملیار دۆلاری لە ژێرخانی ئەمریکا داوە

19-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری لە ئەمریکا
ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری لە ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی لافاو و باوبۆران شاری مانچستەری ویلایەتی نیو هامشیەریی باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە. 
 
ئەوە دووەم شەپۆلی باوبۆرانە لە ناوچەکەدا کە بووەتە هۆی پچڕانی هێڵی کارەبا و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان. 
 
شارۆچکەی ئاڵتنیش لە هەمان ویلایەت، لافاو و رۆچوونی زەوی زیانێکی زۆری بە شەقامەکانی شارۆچکەکە گەیاندووە.
 
پیت بەتەگیگ، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا دەڵێت، "واهەستدەکەم هەموو چەند هەفتە جارێک، لافاو و گەردەلوول و شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی دەبینین و ئەوەش دەبینم کە ئێستا ئاسمان تەڵخە، ئەمەش بەهۆی دووکەڵی سووتانی دارستانەکانە، ئەوەی دەشیبینین ئەوەیە ئەمریکییەکان بەچاوی خۆیان دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا دەبینن و مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکەی دەکەن." 
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاژانسی نیشتمانیی کەشناسی و زەریاوانی ئەمریکا، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 12 کارەساتی سرووشتی پشتڕاستکراوە لە ئەمریکا روویانداوە کە هەر یەکەیان نزیکەی ملیارێک دۆلار زیانی بە ژێرخانی ئەمریکا گەیاندووە.  
 
لەو 12 کارەساتە سرووشتییە، 10یان باوبۆران و گەردەلوول بووە، یەکێکیان لافاو و یەکێکیشیان زریان بووە.
 
جۆن كێری، نوێنەری ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەڵێت، "راستییەکەی جیهان چاوی لە ئێمەیە بۆ پێشڕەویکردن، بەتایبەتی لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوادا، هەروەکو دەزانیت، ئەو پرسە پرسێکی جیهانییە، نەک پرسێکی دوولایەنی و مەترسیشە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی." 
 
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، کۆی گشتیی زیانی کارەساتە سرووشتییەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەمریکا 19 ملیار دۆلار بووە. ئەمەش لەکاتێکدایە لە سێ ساڵی رابردوودا، بەهۆی کارەساتە سرووشتییەکان زیاتر لە 60 ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی ئەمریکا کەوتووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا