رووداو دیجیتاڵ
درۆنەکان، بە سەربازە نوێیەکانی گۆڕەپانی شەڕ ناسراون. لە شەڕی ئۆکراینا سەرنجی سوپاکان، لەنێویاندا رووسیا، لەسەر گرنگیی ئەو چەکە زیرەکەیە.
ریچ، بەرپرسی یەکەی چاودێریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەڵێت، "ئەم درۆنە لە ناوچەی ئیژەڤیسک دروستکراوە، ناوی سوپەرکام-ئێس 350-یە، درۆنێكی زیرەکە و کامێرایەکی بەهێزی هەیە، لە رێگەیەوە ئامانجەکان لە بەرەی دووژمن دەستنیشان دەکەین."
ناوەکەی کە "سوپەرکامە" لە بەهێزیی کامێراکەیەوە وەرگیراوە؛ واتە کامێرای ئاست بەرزی نایاب، کە 35 جار توانای نزیککردنەوەی هەیە و بە ئاسمانی ئۆکراینادا هەڵدەدرێت و زانیاری لەبارەی ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراینا دەداتە سوپای رووسیا تاوەکو ئاسانتر بە تۆپی زیرەک بکرێنە ئامانج.
ریچ ئاماژە بەوە دەکات، "ئەفسەرانمان لەسەر شێوازی بەکارهێنانی درۆنەکان بە باشترین شێوە راهێنانی چڕیان پێکراوە. لە یەک ساڵ و نیوی رابردوودا بە دەیان خولی بەکارهێنان و چاککردنەوەی درۆنەکاندا تێپەڕیوین و هەنگاوی گەورە نراون."
هەرچەندە رووسیا درۆنی جۆری تو-300 کۆرشنی جەنگی، ئوخوتنیکی لە رادار خۆونکەر، لانسیت 3ی خۆتەقێنەر و ئۆرلان 10ی تۆپبارێنەری هەیە؛ بەڵام بە گوتەی وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر پشتی بە درۆنەکانی ئێران بەستووە، جگە لە رووە سیاسییەکەی، لەڕووی داراییەوە چەندین هێندە لە درۆنەکانی رووسیا، هەرزانترن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ