گەشتیارێکی بەریتانی لە 7 رۆژدا سەردانی 7 سەرسورهێنەرەکەی جیهان دەکات

19-05-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
جەیمی مەکدۆڵاندس، ئەو گەشتیارە بەریتانییەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا حەوت شوێنی سەرسوڕهێنەری جیهانی بینیوە
جەیمی مەکدۆڵاندس، ئەو گەشتیارە بەریتانییەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا حەوت شوێنی سەرسوڕهێنەری جیهانی بینیوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گەشتیارێکی بەریتانی لەماوەی 7 رۆژدا سەردانی هەر حەوت شوێنە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان دەکات، ئەو کارەی بووە هۆی ئەوەی ناوی بچێتە تۆماری گینسەوە. 
 
جەیمی مەکدۆڵاندس، ئەو گەشتیارە بەریتانییەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا حەوت شوێنی سەرسوڕهێنەری جیهانی بینیوە و بە بینینی هەرەمی 'چیچین ئیتزا' لە مەکسیک، کە مێژووەکەی بۆ 600 ساڵ پاش لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (د.خ) دەگەڕێتەوە، کۆتایی بە سەرکێشییەکەی هێناوە. 
 
جەیمی مەکدۆناڵدس دەڵێت، "سەردانیکردنی حەوت سەرسوڕ‌هێنەرەکەی جیهان جارێک لە ژیاندا روودەدات. زۆربەی خەڵک لە تەواوی تەمەنیان هەر نایبینن. دواتر من رۆیشتم هەر حەوتیم لە حەوت رۆژدا بینی."
 
بۆ گەنجە بەریتانییەکە، سەردانیکردنی حەوت سەرسورهێنەرەکە کە هەریەکەیان لە ناوچەیەکی زەوی هەڵکەوتووە، ئاڵنگاریێکی گەورەبوو. پێویستی بە شەونخوونی و گەشتی 12 کاژێری ئاسمانی و هاتووچۆی بێ وەچان بوو.
 
گەنجەکە لەو ماوەیەدا فرۆکەی لە دەستچووە و بەهەڵە سەردانی فرۆکەخانەکانی کردووە، بەڵام کۆتاییەکەی دڵخۆشکەربوو.
 
جەیمی مەکدۆناڵدس هەر کام سەرسوورهێنەری دەبینی، "بە رۆح و بە گیان دەگەڕایەوە ئەو سەردەمەی ژیانیان تێدابووە."
 
بەگوتەی خۆی، هەستێکە مەگەر تەنیا ئەوانە چێژی لێوەرگرن کە بە جەستەوە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.
 
جەیمی باس لەوە دەکات، "ماچو پیچو یەکێک بوو لە شوێنە خۆشترینەکان بەلای منەوە، لەبەرزایی 8,000 مەتر هەڵکەوتووە، کەوتووەتە نێو هەور و چاکان."
 
جەیمی مەکدۆناڵدس سەر 13 فرۆکە و 16 تاکسی و 9 پاس و 4 شەمەندەفەر کەوتووە تاوەکو گەشتە حەوت رۆژییە پڕ ئاڵنگارییەکەی تەواوکرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەکارهێنانی مووشەکی مامناوەندی کیشوەربڕ لەلایەن رووسیاوە، جەنگەکە بەرەوە قۆناخێکی نوێ دەبات.

پووتین هەڕەشەی بەکارهێنانی زیاتری مووشەکە کیشوەربڕەکان دەکات

دوای ئەوەی سەربازانی رووسیا کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند. رووسیا دەڵێت، تاوەکو هەڕەشەکان بەردەوامبن، لە بەکارهێنانی مووشەکی کیشوەربڕ بەردەوامدەبن.