نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتەوە سەرووی 76 دۆلار

19-05-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی بازاڕە داراییەکاندا نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوت گەیشتەوە سەروو 76 دۆلار. نرخی زێڕیش گەیشتەوە سەرووی 960 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. 
 
رۆژی هەینی، 19.5.2023، نرخی نەوتی برێنت 59 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 76.45 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 48 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 72.34 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
سەرەتای هەفتەی رابردوو، هەریەک لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کێڤن ماککارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت بگەنە رێککەوتن لەبارەی بەرزکردنەوە سنووری قەرزەکانی ئەمریکا و بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لەمبارەیەوە کۆببنەوە.
 
یێپ جون، ستراتیژیناسی بازاڕ لە کۆمپانیای IC دەڵێت، "ئەگەر بەسەر کێشەی سنووری قەرزەکانی ئەمریکادا زاڵبین، رەنگە ئەوکات بنچینەکان گرنگتر بن لە بەردەوامیی هەر جووڵەیەکی بەرزبوونەوەی نەوتدا".
 
لە لایەکی دیکەوە، بەشێک لە وەبەرهێنەران نیگەرانن لەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا بەپێی پێشبینییەکان دانەبەزیوە، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی زیادکردنی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا زیادکردووە.
 
لۆری لیگان، سەرۆکی لقی ویلایەتی دالاسی بانکی ناوەندی دەڵێت، "زۆر نیگەرانم لەوەی هەڵاوسان بەخێرایی دابەزێت و وابکات بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی واز لە زیادکردنی رێژەی سوودی بانکی بهێنێت".
 
 
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 1,960 دۆلارە

 

دوای سێ رۆژ لە دابەزینی لەسەریەک، رۆژی هەینی نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەروو 1,960 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەڵام هێشتا لە نزمترین ئاستیدایە لە دوای سەرەتای مانگی نیسانەوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە نرخی زێڕ نزیکەی 25 دۆلار دابەزی. بەجۆرێک گەیشتە 1,956 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
 
رۆژی هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1,961 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوو هۆکار لەپشت دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕەوەن؛ یەکەمیان کەمبوونەوەی داواکاری بیمەی بێکارییە لە ئەمریکا، واتە بازاڕی کاری ئەمریکا بەهێزە و بەرهەڵستی ترسی سستیی ئابووری دەکات.
 
هۆکاری دووەم گەشبینییە بە رێککەوتن لەسەر پرسی قەرزەکانی ئەمریکا، چونکە راپۆرتەکان دەڵێن، کۆنگرێسی ئەمریکا بەرەوپێشچوونی لە پرسی بەرزکردنەوەی سنووری قەرزەکانی بەدەستهێناوە.
 
ئەم دوو هۆکارەش بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بۆندەکانی ئەمریکا، بەوەش کاریگەریی نەرێنییان لەسەر نرخی زێڕ داناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.