گەورەترین هەڵبژاردنی جیهان دەستیپێکرد و هیندییەکان دەنگ دەدەن

19-04-2024
نیاز مستەفا
هەڵبژاردن لە هیندستان دەستیپێکرد
هەڵبژاردن لە هیندستان دەستیپێکرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە ئەسپ، بەلەم و تراکتۆر، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هیندستان ئامێر و پێداویستیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی گەیاندە ناوچە دوورەدەستەکان و لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە سندووقەکانی هەڵبژاردن بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە. 
 
دوو هەزار و 500 پارت و لایەنی سیاسی لە هیندستان هەن و پێشبینی دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا پارتی گەلی هیندستان کە حکومەتی هیندستانی بە سەرۆکایەتی نارێندرا مۆدی پێکهێناوە، لە 543 کورسی 400 یان بەدەست بهێنێت. 
 
کەی جی پراڤین، جێگری کۆمیسیاری هەڵبژاردنی هیندستان دەڵێت: "کاری زۆر کراون و چالاکی زۆر وەکو ئامادەکاری کراون. دڵنیاین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەمان دەبێت."
 
بە گوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هیندستان، 970 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە کە مافی دەنگدانیان هەیە، 130 ملیۆنیان یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن. 
 
ئەمبالال کۆشتی، ئەندامی پارتی گەلی هیندستان ئاماژە بەوە دەکات، "هەرگیز ئەمەمان بە خەیاڵدا نەدەهات، بەڵام بە کاری قورس، کۆششی بەردەوام و راستگۆیی سەردەکەوین. ئەو [مۆدی] ئێستا تەنیا کەسی یەکەمی وڵات نییە، بەڵکو سەرکردەیەکی رێزلێگیراوی جیهانییە."
 
بەشێک لە هاووڵاتییان گومانیان لە پاکی هەڵبژاردنەکە هەیە.
 
محەممەد بهای خاتری، بازرگانە و ئاماژە بەوە دەکات: "لەم هەڵبژاردنەدا پارتی گەلی هیندستان براوە دەبێت، چونکە هەموو ئامێرەکانی دەنگدان هیی خۆیانە. دەنگ بە هەر کەس بدەین، هەر پارتی گەل براوە دەبێت."
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان بە حەوت قۆناخ تاوەکو 1ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت. لەم هەڵبژاردنەدا هەشت هەزار بەربژێر لەنێو لایەنە سیاسییەکان و بە سەربەخۆ رکابەری دەکەن. 
 
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش لە 4ـی حوزەیران رادەگەیێندرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.