درێسێکی لیۆنێل میسی بە دیاری دەدرێتە پاپای ڤاتیکان

رووداو - هه‌ولێر 

دوای دەست بەکاربوونی و دەرکەوتنی وەک پاپای ڤاتیکان "فڕانسیس "ی ئەرژەنتینی، لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە کەسایەتی و ئارەزوەکانی خۆی گوتی:" من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ یاری تۆپی پێ هەیە و ناوی ئەستێرەی تۆپی پێی ووڵاتەکەم لیۆنێل مێسی م هەڵگرتووە وەک یادگاری".

ئاژانسی هەواڵی "ئەنسا"ی ئیتاڵی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "پاپا فرانسیس هەستی بە دڵخۆشیەکی زۆر کرد، دوای ئەوەی پۆشاکێکی سپی لەلایەن موسوڵمانێکەوە بە دیاری بۆ هات و ئەویش بە خۆشحاڵی و رێزێکی زۆرەوە دیاریەکەی قبوڵکردوه‌".

  هه‌روه‌ها درێسەکەی لێۆنێل مێسیش کە یەکێک بوو لە دیارییەکانی دەستبەکاربوونی كه‌ دڵخۆشیەکی تایبەتی پێ به‌خشیوه‌..

پاپا فڕانسیس یەکێکە لە هاندەرانی یانەی سان لۆرینزۆی ئەرژەنتینی و خۆشەویستیەکی بێ شوماری بۆ ئەو یانەیە هەیە.

و:سیروان عەباس