لە هۆڵەندا رۆبۆتێك بە 18 چرکە مۆبایلی کۆن ریسایکڵ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
زۆربەمان مۆبایلە کۆنەکەمان لە سووچێکی ماڵەوە فڕێدەدەین، بەشێک لە خەڵک دەپرسن "ئەی چی لێبکەین؟" وەڵامی ئەو پرسیارە لای دەیسی-یە، ئەو قۆڵە رۆبۆتەی شاری برێدەی هۆڵەندا بە 18 چرکە مۆبایلەکەت دەکاتە 14 پارچە و 5 پارچە گرنگ و بەکەڵکهاتووەکانی لێ جیادەکاتەوە، ئەوانیش زێڕ، زیو، پاڵادییۆم، پلاتینیۆم و مسن.
بریتا بوکهاگن، شارەزای تێکنەلۆجی دەڵێت، "مۆبایلی زیرەک لە نزیکەی 60 پارچە پێکهاتووە؛ تەنیا پێنجیان بەکەڵک دێن، بەهای ئەوانەش 95%ی بەهای تەلەفۆنەکە پێکدەهێنن."
لە ساڵی 2014دا لە جیهاندا زیاتر لە 100 ملیۆن مۆبایلی کۆن و بەکارنەهاتوو هەبوون، لە 2022 ژمارەکە بۆ 210 ملیۆن بەرزبووەوە.