رووداو دیجیتاڵ
داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە تایبەتەکان دا لە شاری گێرا دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی داعشی خۆراسانن.
ئیبراهیم و رامین ئەو دوو تۆمەتبارەن؛ بەگوتەی پۆلیس، "پلانی کۆنکێرتییان هەبووە" بۆ ئەوەی لە کاردانەوەی هەوڵێک بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هێرش بکەنە سەر پەرلەمانی سوێد.
هەردوو گەنجەکە خەڵکی ئەفغانستانن؛ ئیبراهیمی تەمەن 30 ساڵ بەپێی داواکاری گشتیی ئەڵمانیا، ساڵی رابردوو پەیوەندیی بە داعشی خۆراسانەوە کردووە و رامینی تەمەن 23 ساڵە و "پشتگیریی" ئەو رێکخراوەی کردووە.
بەدواداچوونەکانی دەزگە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئیبراهیم پارەی بە هاوکاریی رامین کۆکردووەتەوە و دواتر دوو هەزار یورۆیان بۆ ئەندامانی داعش ناردووە.
هەردوو تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ دەبردرێنە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی فیدراڵی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ