رووداو دیجیتاڵ
پاشماوەی بوتڵی پلاستیکی کێشەیەکی جیهانییە، لە کۆریای باشوور وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی، کارگەیەک بۆ بەکارهێنانەوەی (ریسایکلینگی) پلاستیک کراوەتەوە.
جانگ سین سانگ، پارێزگاری هوینگسۆنگی کۆریای باشوورە و دەڵێت، "بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکانمان دژی گۆڕانی کەشوهەوا بەدەستبهێنین، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت پێویستە خەڵکی ناوچەکە پاڵپشتی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە بن."
ئەو پلاستیکەی لەم کارگەیە بەکاردەهێندرێتەوە، بۆ دروستکردنی جلوبەرگ، سندووقی هەڵگرتنی خۆراک و بووتڵی ماکیاژ سوودیان لێوەردەگیرێت.
بەگوێرەی بەرپرسانی سیئۆل، ساڵانە هەر ماڵێک 3.23 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی هەیە و تەنیا 1.45 ملیۆن تۆنی بەکاردەهێندرێتەوە.
بەرپرسانی کارگەکەش داوای پاڵپشتی لە حکومەت و خەڵکی وڵاتەکەیان دەکەن.
جونگ هۆی ووک، بەرپرسی کۆمپانیای کەی یکۆ دەڵێت، "پێویستە حکومەتی نێوخۆیی و پارێزگاکان یاساکان هەموار بکەنەوە و پاڵپشتی خەڵکی ناوچەکە بن. پێویستە سەرنجی کڕیارانیش زیاتر لەسەر ئەو بەرهەمانە بێت کە لەم جۆرە پڕۆژانەوە بەرهەم هاتوون. ئەگەر ئەوانە بکرێن، ئەوا هیچ بوتڵێکی پلاستیکی لە کۆریای باشوور نامێنێت."
بە کڕینی جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکان لەو کۆمپانیایانە، حکومەتی کۆریای باشوور پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو جۆرە کارگانە دەربڕیووە.
بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، تاوەکو ساڵی 2030ی کۆریای باشوور ئامانجیەتی 50 بۆ 70٪ی پلاستیکی وڵاتەکەی دووبارە بەکاربهێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ