بڕیارە ئەم هەفتەیە ئانتۆنی بلینکن و سێرگی لاڤرۆڤ لەسەر دۆخی ئۆکراینا کۆببنەوە

19-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
سەربازێکی ئۆکراینی لەسەر سنووری وڵاتەکەی، وێنە، AFP
سەربازێکی ئۆکراینی لەسەر سنووری وڵاتەکەی، وێنە، AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پانێلێکی کۆنفرانسی ئاسایشی موینشن، پرسی تەنگژەی ئۆکرانیا بابەتی گفتوگۆی گەرمی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەڵمانیا بوو، بەرپرسانی ئەمریکی جارێکی دیکە دەنگۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بڵاو دەکەنەوە.
 
ئاسەواری تۆپ و هاوەنباران بە چەند باڵەخانەیەکی شاری لوهانسک لە هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرایناوە دیارە. رۆژێک پێشتریش باخچەیەکی منداڵان لە هەمان شار کرایە ئامانج کە زیاتر لە 20 منداڵی تێدابووە، دیارنییە کێیە ئەو هێرشانە ئەنجامدەدات، بەڵام ئەمریکا دەمێکە هۆشداریداوە کە رووسیا بەنیازە سیناریۆیێک بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا دروستبکات.
 
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، "لەگەڵ ئەوەی هەرچیەک لە توانامداندابێت دەیکەین بۆ ئەوەی روونی بکەینەوە کە رێگەی دیپلۆماسی هەیە و دەبێت ناکۆکییەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسی چارەسەربکرێن، ئێمە زۆر نیگەرانین کە ئەمە ئەو رێگەیە نییە رووسیا پشتی پێیبەستیوە."
 
بەرپرسانی ئەمریکی جارێکی دیکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە، رووسیا لە چەند رۆژی داهاتوو لەڕێگەی تانک، فرۆکەی جەنگی و ئەلیکترۆنی هێرشدەکاتە سەر ئۆکراینا، بەڵام لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هێشتا هیوایەک بە دیپلۆماسی و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆماوە. 
 
ئانالێنا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باس لەوە دەکات، "130 هەزار سەرباز لەسەر سنوور، قورسە وەکو هەڕەشە وەرینەگرین. ئەوانەی دەیانەوێت لە ئەمن و ئاسایشدا لەگەڵ یەک بژین هەڕەشە لە ئەوانی دیکە ناکەن. ئەوانەی دەیانەوێت لە ئاسایش بەیەکەوە بژین، لەسەر مێزی گفتوگۆ قسە دەربارەی ئاسایشی هاوبەشمان دەکەن."
 
ئەمریکا و هاوپەیمانانی دووپاتیدەکەنەوە کە ئامادەن سزای قورس بەسەر مۆسکۆ بسەپێنن ئەگەر هێرشبکات، لە نێوەڕاستی ئەو گرژیانە، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئانتۆنی بلینکن و سێرگی لاڤرۆڤ کۆببنەوە، دواین کارتی دیپلۆماسی بۆ رێگریکردن لە شەڕێک تاقیبکەنەوە، کە سکرتێری گشتیی ناتۆ بە کارەساتبار ناوی دەبات، ئەگەر رووبدات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.