شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: بە بایەخەوە لە هه‌رێمى كوردستان دەڕوانین
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوە، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی لیندزی گراهام، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس بوو. شاندەکە رایانگەیاندووە کە "كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
کۆبوونەوەکە ئه‌مڕۆ شەممە 19-2-2022 له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانی دووەم رۆژی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا بوو. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پێکەوە لەگەڵ شاندەکەدا کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ‌کران.
شاندى كۆنگرێس، بەپێی راگەیێندراوەکە، "دووپاتیكردووەتەوە كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ره‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين."
سه‌رۆك و سه‌رۆکوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويستزانى بۆ نه‌هێشتن و له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
هەر لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکە، باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگەی باڵای فيدراڵیی عێراق کرا کە ياساى نەوت و گازی لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دانا هەردوولا هاوڕابوونە کە "خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵى ناکات."
لە لایڤ بلۆگی رووداو هەموو کۆبوونەوەکان ببینە