ژنێکی 94 ساڵ دەیویست لەخۆشی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاهەنگ بگێڕێت، گیانی لەدەستدا

19-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی بەساڵاچووی تەمەن 94 ساڵ دوای ئەوەی بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکوترێت، بۆ دەربڕینی خۆشی لەگەڵ دوو کچەکەی ئاهەنگ دەگێڕێت، بەڵام لەوکاتەدا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبن و ژنەکە گیان لەدەست دەدات.
 
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئێدنا باتیستا کە ژنێکی بەساڵاچووی بەرازیلییە و، دانیشتووی باشووری بەرازیلە، سێ رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ دوو لە کچەکانی دەچن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا. دوای ئەوەی ئێدنا ڤاکسینەکە وەردەگرێت و دەگەڕینەوە ماڵەوە، لە رێگای گەڕانەوەیان لەگەڵ کچەکانی بڕیاردەدەن لە کێڵگەیەکی گوڵەبەڕۆژە چەند وێنەیەکی یادگاریی لەو "رۆژە خۆشەدا" تۆمار بکەن.
 
یەکێک لە کچەکانی ئێدنا کە تەمەنی 61 ساڵە دەڵێت کە ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شەقامێک راگرتووە کە شەقامەکە زۆر لێژبووە ، بەڵام برێکی ئۆتۆمبێلەکەی بەتەواوی رانەکێشاوە. لەوکاتەدا دایکەکە لەگەڵ کچەکانی کە بەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەدا تێدەپەڕن، بەخێراییەکی زۆر دەجووڵێت و هەرسێکیان دەکات بەژێرییەوە و بەسەختی بریندار دەبن، ئێدنا پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
 
دوو کچەکەی دیکەی برینەکەیان زۆر قورس نابێت، لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و پێیان رادەگەیێندرێت کە دایکیان بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەست داوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.