رووداو دیجیتاڵ
لەم بەراوردکارییەدا، توانا سەربازییەکانی نێوان پاکستان و ئێران روون دەکرێتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئێران 87 ملیۆن و 290 هەزار کەس و 17یەمین وڵاتی جیهانە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، پاکستانیش ژمارەی دانیشتووانی 247 ملیۆن و 653 هەزار کەس و 5ـەمین گەورەترین وڵاتی جیهانە لەو رووەوە.
ئێران 610 هەزار سەربازی چالاکی لە ریزی سوپادا هەیە و پلەی هەشتەمی لە جیهاندا گرتووە و پاکستانیش بە 645 هەزار سەرباز پلەی حەوتەمی گرتووە. ژمارەی سەربازە یەدەگەکانی ئێران 350 هەزار سەربازە و پاکستانیش 550 هەزار سەربازی یەدەگی هەیە.
بودجەی ساڵانەی بەرگری ئێران 9 ملیار و 954 ملیۆن و 451 هەزار دۆلارە و بودجەی بەرگری پاکستانیش ساڵانە 6 ملیار 349 ملیۆن و 876 هەزار دۆلارە.
ئێران خاوەنی 551 فڕۆکەی سەربازییە کە 168ـی فڕۆکەی شەڕکەر و پاکستانیش هەزار و 434 فڕۆکەی سەربازی هەیە، لەو ژمارەیەش 387ـیان فڕۆکەی شەڕکەن.
ئێران 129 هێلیکۆپتەری جەنگ هەیە و پاستانیش خاوەنی 352 هێلیکۆپتەری جەنگی.
ئێران هەزار 996 تانکی سەربازی هەیە و پاکستانیش 3 هەزار و 742 تانکی سەربازی هەیە. ئێران خاوەنی 65 هەزار 765 زریپۆشی سەربازییە و پاکستانیش 50 هەزار 523 زریپۆشی سەربازی هەیە.
ئێران 101 کەشتی سەربازی هەیە و پاکستانیش 114 کەشتی سەربازی هەیە؛ ئێران خاوەنی 19 ژێردەریاییە و پاکستانیش 8 ژێردەریایی هەیە
لەبارەی هەبوونی چەکی ئەتۆمیشەوە، ئەوە زانراوە کە پاکستان خاوەنی 170 کڵاوەی ئەتۆمیە و یەکێکە لەو نۆ وڵاتەی چەکی ئەتۆمییان هەیە، لەکاتیکدا ئێران تاوەکو ئێستا خاوەنی ئەو چەکە نییە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ