بیۆنسێ رۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی سینەماییدا دەگێڕێت

20-12-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بیۆنسێ
A+ A-

رووداو- هەولێر

هونەرمەندان هەرچەند ناودار بن و داهات، خەڵات و ناسناو بەدەست بێنن، چالاکانە کاردەکەن و دەخوازن هۆگریان زیاتر بێت و خەڵات و نازناوی زیاتر كۆبكەنەوە.

بینۆسێ، خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی سینەماییدا، بەشداری لە خولی تایبەت بە کاری ئەکتەری لە شاری لۆس ئەنجلۆس و نیویۆرک دەکات و لەلاین کەسانی شارەزاوە راهێنانی پێدەکرێت.

بڕیارە ئەو خانمە گۆرانیبێژە رۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی سینەماییدا بگێڕێت کە نێوەڕۆکەکی کۆمەڵایەتییە و باس لە مافی ئەمریکییە بەڕەچەڵەک ئەفریقییەکان دەکات.

ئەمە یەکەمجار نییە بیۆنسێ بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا بکات، پێشتر بەشداری لە چەند فیلمێکدا کردووە، دیارترینیان فیلمی "دریم گێرلز"ـ بوو کە لە ساڵی 2006 دا نمایشکرا.

ئەو گۆرانیبێژە دەخوازێت ئەمجارەیان لێهاتووانە لەسەر شاشەی سینەمادا دەرکەوێت، بەتایبەت کە بەشداری لە فیلمێکی بەهێزدا دەکات.

راگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بیۆنسێ دەخوازێت لەڕێگەی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر بەدەستبێنێت و لە سینەماشدا بێتە رێزبەندی ئەکتەرە لێهاتووەکان.

بیونسێ لە4  دیسێمبەری ساڵی 1981ـدا لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا لەدایکبووە، لە دەستپێکی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا وەک گۆرانیبێژێکی ئار ئاند بی دەرکەوتووە.

ئەو گۆرانیبێژە تاوەكو ئێستا شەش ئەلبوومی گۆرانیی و چەندنی ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمهێناون، لە رێگەیانەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناون، لەوانە 20 خەڵاتی گرامی.

تاوەكو ئێستا 118 کۆپی لە ئەلبووم و گۆرانییە سنگڵەکانی فرۆشراون و بەیەکێک لە 100 کاریگەرترین کەسایەتییە جیهانییەکان دەناسرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە