توێژینەوەیەک: رۆیشتن بە رێگەدا مەترسیی نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە

18-11-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەک ئەوە دەردەخات کە بەپێ رۆیشتن مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر کەسێک رۆژانە کەمێک بڕوات بە رێگەدا، لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن مەترسیی تووشبوونی بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەم دەبێتەوە.
 
توێژینەوەکە بە چاودیریکردنی بە پێ رۆیشتنی 78 هەزار و 430 کەس کراوە و تێیدا سوودەکانی بە پێ رۆیشتن بۆ پاراستنی مێشک و زیانەکانی دانیشتن و وەستان رووندەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە کۆمەڵێک توێژەرەوە کردوویەتی و لە گۆڤاری JAMA Neurology بڵاوکراوەتەوە کە گۆڤارێکی پزیشکییە و لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن، پشتی بە چاودێریکردنی بە پێ رۆیشتنی 78 هەزار و 500 کەسی تەمەن جیاواز بەستووە. 
 
توێژینەوەکە ماوەی حەوت ساڵی خایاندووە و لەو حەوت ساڵەدا توێژەرەکان چاودێریی ئەو کەسانەیان کردووە و بەدوای نیشانەکانی نەخۆشیی لەبیرچوونەوەدا گەڕاون.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەگەر ژنان و پیاوان رۆژانە 9,800 هەنگاو بڕۆن بە رێگەدا، ئەو کاتە 50٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمتر دەبێت.
 
ئەوانەی رۆژانە 3,800 بە پێ دەڕۆن یان رۆژانە کەمتر لە سێ کیلۆمەتر بە پێ دەڕۆن، 25٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمتر دەبێت، ئەگەر ژمارەی هەنگاوەکان زیاتر لە 112 هەنگاوبێت لە یەک خولەکدا ئەوا مەترسییەکە کەمتریش دەبێتەوە. 
 
بۆرجا دێل پۆزۆ، یەکێک لە توێژەرەکانە و دەڵێت: "ئەگەر رۆژانە کەسێک نزیکەی 10 هەزار هەنگاو بە پێ بڕوات بە رێگەدا مەترسیی تووشبوونی بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە زیاتر لە 50٪ کەمدەکات، بەڵام ئەگەر 30 خولەکی ئەو کاتەی لەو 10 هەزار هەنگاوە تەرخان دەکرێت بە خێرایی بێت، 10 – 15٪ مەترسییەکە زیاتر کەمدەبێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مزگەوتێکی هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

توێژینەوەیەک: 85%ـی هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق رۆژانە نوێژ دەکەن

نزیکەی 98%ـی دانیشتووانی ئیندۆنیزیا پێیانوایە ئایین لە ژیانی رۆژانەدا زۆر گرنگە و 95%یشیان دەڵێن، رۆژانە نوێژ دەکەن. ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپاش باس لەوە دەکەن، ئایین لە ژیانی رۆژانەدا بەلایانەوە گرنگ نییە.