کۆریای باشوور دەڵێت پیۆنگیانگ مووشەکی کیشوەربڕی تاقیکردووەتەوە

18-11-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆریای باکوور مووشەکێکی نوێی تاقیکردەوە، کە گوماندەکرێت کیشوەربڕ بێت. کۆریای باشووریش ئاماژە بەوە دەکات، ئەمە دووەم تاقیکردنەوەی مووشەکی پیۆنگیانگە لە دوو رۆژدا و مەترسییەکانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی زیاتر بووە. 
 
رۆژی هەینی 18-11-2022، فەرماندەیی هێزەکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، هاوێشتنی مووشەکێکی کیشوەربڕیان لەلایەن کۆریای باکوورەوە هەستپێکردووە. هاوکات ژاپۆنیش بە فەرمی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی پشتڕاستکردەوە. 
 
مووشەکەکە لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن کەوتووەتە خوارەوە و پاسەوانی دەریایی داوایان لە کەشتییەکان کردووە لە پاشماوەی مووشەکەکە نزیکنەبنەوە. 
 
ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەی کۆریای باکوور رۆژێک دوای تاقیکردنەوەی مووشەکێکی کورت مەودای بالیستی دێت لەلایەن ئەو وڵاتەوە. چۆ سون هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بەردەوامبێت لە "بەرپەرچدانەوەی بەردەوامی" هاوپەیمانانیان لە ناوچەکە، ئەوە جموجووڵی سەربازی "تووندتر"یان دەبێت. 
 
ئادریان واتسۆن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە "تووندی سەرکۆنەی" هێرشە مووشەکییە بالستییەکە دەکات؛ ژاپۆن دەڵێت، مووشەکەکە توانای گەیشتنی بە خاکی ئەمریکا هەبووە. 
 
ئادریان واتسۆن دەشڵێت: "سەرۆک لەبارەی دۆخەکەوە قسەیکردووە و ئێستا لەگەڵ تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشەکانی لە گفتوگۆدایە." هاوکات دەشڵێت، "ئەم تاقیکردنەوەیە پێشێلکارییەکی بێ شەرمانەیە بۆ چەندین یاسای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و گرژی و مەترسی ناسەقامگیری دەکاتە سەر دۆخی ئاسایشی ناوچەکە." 
 
لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور مانۆڕە سەربازییەکانیان چڕکردووەتەوە و ئەوەش کۆریای باکووری تووڕەتر کردووە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی G20 نیگەرانی ئەمریکای لەبارەی تاقیکردنەوە مووشەکیەکانی کۆریای باکوور لەگەڵ شی ژینگ پینگ تاوتوێکرد. هەروەها لەگەڵ سەرکردەکانی کۆریای باشوور و ژاپۆن باسی لە مەترسییەکانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی حەوتەمی لەلایەن کۆریای باکوورەوە کردووە. 
 
هان کۆن هی، بەڕێوبەری فۆرومی ستراتیژی مووشەک دەڵێت، ئەگەر ئەو مووشەکەی تاقیکراوەتەوە مووشەکبڕ بێت، "ئەوە بە دڵنیاییەوە پەیامێکی روونە بۆ ژاپۆن و ئەمریکا" کە چالاکییە سەربازییەکانیان لەو ناوچەیە کەمتربکەنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.