جیب یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی رادەگەیێنێت

18-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن جیب
A+ A-
رووداو - هەولێر

جیب Jeep یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆی کە بە تەواوی بە کارەبا کاربکات، لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی پاریس نمایشكرد. 
 
ئۆتۆمبێلە نوێیەکە کە بە ناوی Avenger "ئەڤێنجەر"ـەوەیە، دەتوانێت بە بەکارهێنانی وزەی کارەبای کۆگاکراو، واتە بێ بەنزین و سووتەمەنی، 400 کیلۆمەتر ببڕێت، واتە پاتریەکەی بەشی ئەوە دەکات لە هەولێرەوە بچی بۆ دهۆک و بگەڕێیتەوە و هێشتاش چارەکێکی دەمێنێت. 
 
Jeep کە براندێکی ئەمریکییە و ئێستا لەلایەن کۆمپانیای فرەنەتەوەیی ستێلانتیسەوە خاوەندارێتیی دەکرێت، بە نیازە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی تەواو کارەبایی تاوەکو ساڵی 2025 بخاتە سەر شەقامەکانی ئەوروپا. 
 
لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی پاریس کە رۆژی دووشەممە بە بەشداریی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا کرایەوە، کریستیان میونیەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیاکە گوتی، ئەڤێنجەر بریتییە لە نموونەیەک لە شێوەی ئەو ئوتۆمبێلە کارەباییانەی کە کۆمپانیاکە بە نیازە بەرهەمیان بێنێت. 
 
پاتریی ئەڤێنجەر 54 کیلۆوات لە کاژێرێکدا بەرهەمدێنێت بۆ وەگەڕخستنی بزوێنەرێکی 400 ڤۆڵتی. 

 

جیب Jeep یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆی کە بە کارەبا کار دەکات لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی پاریس نمایشكرد. وێنە؛ Eric PIERMONT / AFP)

 
براندەکە باس لەوە دەکات، ئۆتۆمبێلەکەیان دەتوانێت بە 3 خولەک بەشی 30 کیلۆمەتر هاژۆتن، پاتریەکەی بارگاوی بکرێتەوە. بە 20 خولەک بارگاویکردنەوە، پاتریەکەی لە 20٪ـەوە دەگاتە 80٪. 
 
میونیەر گوتی: "Jeepی ئەڤێنجەری تەواو کارەبایی ئامانجیەتی بۆ رێگەی دەرەوە 400 کیلۆمەتر و لە نێو شاردا 550 کیلۆمەتر بڕوات."
 
هەر بە گوتەی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکە، نوێترین تەکنەلۆجیای سەلامەتی و خۆهاژۆیی لە بەرهەمە نوێیەکەیاندا بەکارهێنراوە. 
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاکەیان بە نیازە تاوەکو ساڵی 2030 هەموو ئۆتۆمبێلەکانی Jeep لە ئەوروپا بکرێنە کارەبایی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.