لە شارێکی ئەڵمانیا دۆنەر سنووردار دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری هەیڵبۆرن (Heilbronn) کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تورکیای تێدایە، ژمارەی خواردنگەکانی دۆنەر سنووردار دەکرێن.

لە ماوەی دواییدا نرخی دۆنەر بەرزبووەوە و ژمارەی خواردنگەکانی ئەو خواردنەش روو لە زیادبوونە، کە ئەمە رۆژەڤی ئەڵمانیایە.
 
ژەمێک دۆنەر لە زۆر شوێنی ئەڵمانیادا 15 یۆرۆی تێپەڕاندووە. هەروەها ساندویچی دۆنەر و خواردنەوەیەک بە 10 یۆرۆیە. 
 
شارەوانیی هەیڵبۆرن کە لەلایەن پارتی سۆشیاڵ دیموکرات (SPD) بەڕێوەدەبرێت، بڕیاری سنووردارکردنی خواردنگەکانی دۆنەری لە سنوورەکەی داوە. 
 
زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەیڵبۆرن داوای دانانی سنوورێک بۆ خواردنگەکانی دۆنەر دەکەن. هاوکات رایانگەیاند، ئەو کارە لە چوارچێوەیەکی یاسایی دەکەن. 
 
کۆمپانیای چاودێریی ئابووری (PWC) لەسەر داواکاریی کۆمەڵەی دەستپێشخەریی هەیڵبۆرن راپۆرتێکی ئامادەکردووە. لە راپۆرتەکەدا باس لە بوونی چەندین یاسا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی فرۆشگە و دوکانەکانی شار کراوە. لە راپۆرتەکەدا هەروەها جەختکراوەتەوە کە دەکرێت سنوورێک بۆ خواردنگەکانی دۆنەر دابنرێت.
 
هەیڵبۆرن کە شارێکی گەورە نییە، لە بازاڕە ناوەندییەکەیدا، لە مەودای نیو کیلۆمەتر چوارگۆشە، 20 خواردنگەی دۆنەر و کەبابخانە هەن. 
 
تەمموزی رابردوو جارێکی دیکە تورکیا هەوڵیدا دۆنەر بە (دۆنەری تورکی) بناسێنێت، بەڵام ئەڵمانیا ئەوەی رەتکردەوە و کاردانەوەی تووندی نیشان دا.
جەم ئۆزدەمیر، وەزیری کشتوکاڵ و خۆراکی ئەڵمانیا کە بە بنەچە خەڵکی تورکیایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاویکردەوە:"دۆنەر ئەڵمانییە".
 
مشتومڕی دۆنەر لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا مێژووێکی دووری هەیە و هێشتا بەردەوامە. تورکەکان دەڵێن دۆنەر خواردنێکە کە ئەوان بردوویانەتە ئەڵمانیا. ئەمە لەکاتێکدایە ئەڵمانیا دۆنەر بە خواردنێکی کولتووریی خۆی دەزانێت. زۆر جاریش باس لە دۆنەری تورکی و دۆنەری ئەڵمانی دەکەن و جیای دەکەنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەکۆیەکانی کۆمپانیای مێتا

کرێملن لەبارەی قەدەخەکردنی سەکۆکانی مێتا لە رووسیا: شایەنی قبووڵکردن نییە

بە تۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە، کۆمپانیای مێتای ئەمریکی کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپە رایگەیاند، هەموو سەکۆیەکانی لە دەزگا میدیاییەکانی رووسیا قەدەخە دەکات. مۆسکۆ دەڵێت، ئەوە "شایەنی قبووڵکردن نییە".