لە سێ مانگدا 930 هەزار سەر ئاژەڵ لە پاکستان بەهۆی لافاوەوە مرداربوون

18-09-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێکی زۆری ئاژەڵدارانی شاری شیکارپووری پاکستان، ئاژەڵەکانیان دەبەنە گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی ئاژەڵ بەمەبەستی فرۆشتنیان، چونکە چیدیکە بەهۆی لافاوەوە ناتوانن بەخێویان بکەن؛ هەندێکیان تەنانەت بە زەرەریش ئامادەن بیفرۆشن. لە سێ مانگی رابردوودا 930 هەزار سەر ئاژەڵ لەو وڵاتە بەهۆی لافاوەوە مردار بوون.
 
ئاشق عەلی، ئاژەڵدارە و پێش لافاوەکە گایەکی بە 363 دۆلار کڕیوە، ئێستا ئامادەیە بە 200 دۆلار بیفرۆشێت، ئەو دەڵێت، "هیچ گیایەک نییە بە ئاژەڵەکانی بدەین. ئالیک زۆر گران بووە. ناچار بووم ئاژەڵەکانم بە پارەیەکی کەم بفرۆشم. پێش لافاوەکە، ئەم گایەم بە 80 هەزار رووپیە کڕی. ئێستا کەس 50 هەزاریش پێ نادات. ماڵەکەم پڕ بووە لە ئاو. هیچ شوێنێک نییە ئاژەڵەکانمی تێدا بهێڵمەوە. بێچارە بووین."
 
شاری سیند لە نێوەڕاستی پاکستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، زیانێکی گەورەتری بەهۆی لافاوەکەوە بەرکەوتووە. بەگوێرەی وەزارەتی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتی سرووشتیی وڵاتەکە، لە نیوەی حوزەیرانەوە لانیکەم 930 هەزار سەر ئاژەڵ بەهۆی لافاوەوە مردار بوون کە 208 هەزاریان لە سنووری ئەو شارە بوون.
 
ئاربالۆ ئەحمەد، ئاژەڵدار دەڵێت، "بەهۆی لافاوەوە ماڵمان وێران بوو. ئاژەڵەکانمان دەمرن. کەسیش نایانکڕێت. داوا لە حکومەت دەکەین ئاژەڵەکانمان لێ بکڕێتەوە. ئێمە خۆمان هیچمان نییە بیخۆین، ئینجا چۆن خواردن بە ئاژەڵەکان بدەین."
 
لە سێ مانگی رابردوودا بارانێکی زۆر لە پاکستان باریوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و ژێرئاوکەوتنی یەک لەسەر سێی وڵاتەکە.
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی پاکستان، لەو ماوەیەدا ملیۆنێک و 800 هەزار خانوو وێران بوون و نزیکەی 400 پرد رووخاون. هاوکات، لانیکەم هەزار و 100 کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش جگە لەوەی سەروو 500 هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. زیانە ئابوورییەکانیش بە 30 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.