سەرۆکی چیچان بە دۆشکەوە ستایشی ئیلۆن مەسک دەکات

دوێنێ کاژێر 09:54
بژار زوبێر @BBashqaly
ڤیدیۆکەی سەرۆکی چیچان لەنێو ئۆتۆمبێلی تێسلا
ڤیدیۆکەی سەرۆکی چیچان لەنێو ئۆتۆمبێلی تێسلا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆکی چیچان، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لە جۆری سایبەرترەک لێدەخوڕێت و ستایشی ئیلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیاکە دەکات. 
 
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە قەدیرۆڤ دۆشکەیەکی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داناوە. 
 
قەدیرۆڤ 17 ساڵە سەرۆککۆماری چیچانە و هاوپەیمانێکی جێگەی متمانەی ڤیلادیمیر پووتینی سەرۆکی رووسیایە و دەڵێت، هەزاران سەربازی ناردووەتە بەرەکانی جەنگ بۆ ئەوەی لە وەڵامدانەوەی هێرشی ئۆکراینادا رۆڵیان هەبێت. 
 
لە ڤیدیۆیەکەدا سەرۆکە تەمەن 47 ساڵەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دەبینرێت کاتێک بەرەو شاری گرۆژنیی پایتەختی هەرێمەکەی دەچێت. 
 
قەدیرۆڤ دەڵێت، "لە دڵەوە رێزی خۆم بۆ ئیلۆن مەسک دەردەبڕم. بێگومان ئەو پیاوە یەکێکە لە بلیمەت و شارەزاکانی سەردەمەکەمان. پیاوێکی مەزنە." هەروەها ملیاردێرەکەی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی سەردانی چیچان بکات. 
 
قەدیرۆڤ گوتی، "بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە نایابانەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا سایبەرترەک دەنێردرێتە سنووری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت."
 
سایبەرترەک ئۆتۆمبێلێكی کارەبایی شێوە پیکەپە کە لە ساڵی 2019 لە لایەن کۆمپانیای تێسلای ئەمریکییەوە پەردەی لەسەر هەڵدرا و پار دەست بە بەرهەمهێنانی کرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەوزایی لە پەکین

چین دەیەوێت پەکین بخاتە نێو لیستی پاکترین پایتەختەکانی جیهان؛ ئەی لە هەولێر چی پێویستە؟

لە گەورەترین دیواری جیهانەوە بۆ گەورەترین پشتێنەی سەوزایی؛ پلانی درێژخایەنی دەوڵەتی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون جگە لە دیوارێکی بە ملیار داری لە سنوورەکانی باکوور، سەوزبوونی شارەکان و دارستانە دەستکردەکانی نێو شارەکانیشی لێکەوتووەتەوە.