ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور گفتوگۆی سێ قۆڵی بۆ وەڵامدانەوەی مەترسییەکان دەکەن

18-08-2023
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی، کۆریای باشوور و ژاپۆن چالاکیی هاوبەش و هاوکاریکردنی یەکدییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان دەبێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و ژاپۆن لە لووتکەی کەمپ دەیڤد کۆبوونەوە. 
 
رۆژی هەینی، 18ـی ئابی 2023، جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گوتی، حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ هەریەکە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور چالاکیی هاوبەش و راوێژکردنیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمڕۆ سەرکردەکان پلانێکی چەند ساڵە دادەنێن بۆ چالاکیی هاوبەشی سەربازی لە هەموو بوارەکاندا".
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، یۆن سوک یۆل، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە ئەمریکا کۆبوونەوە. بە گوێرەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، "ئەمڕۆ بناخەی پەیوەندی و رێککەوتنی هاوبەشی سێ قۆڵی کە بەهێز، کاریگەر و دوورمەودا بێت دادەندرێت."
 
جەیک سوڵیڤان گوتی، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەریەک لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بەهێزتر دەکات؛ هاوکات، نزیکبوونەوەی کۆریای باشوور و ژاپۆن لە یەکدی و کارکردنی بەیەکەوەییان یەکێکە لە ئامانج و ویستەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا. 
 
سوڵیڤان ئاماژەی بەوەکرد، هەنگاوی زیاتر دەنێن بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی "هەڕەشەکان"ی کۆریای باکوور و مەترسییەکانی دیکە لە ناوچەکە و جیهاندا. گوتیشی، بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەی زیاتر لەسەر مژارەکانی وەکو ئاسایش، تەکنەلۆژیا، ستراتیژی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
 
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور دوای بەردەوامی کۆریای باکوور دێت لە تاقیکردنەوەی زیاتری مووشەکە جیاوازەکانی.
 
کۆریای باکوور لە ساڵی 2022ـەوە نزیکەی 100 تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجامداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.