لە ئیتاڵیا شۆفێری بارهەڵگرێک بە قایش لە 12 ژنە کۆچبەر دەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
شۆفێرەکە بە قایش لە ژنە کۆچبەرەکان دەدات
شۆفێرەکە بە قایش لە ژنە کۆچبەرەکان دەدات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیتاڵیا بە دوای شۆفێری بارهەڵگرێکدا دەگەڕێت، کە دوای ئەوەی زانیویەتی ژمارەیەک کۆچبەر لە بارهەڵگرەکەیدان، بە قایش لێیان دەدات و دایاندەبەزێنێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ـی تەممووزی 2024، پۆلیسی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە؛ ''پێرێ لە شارۆچکەی ڤینتیمیلیا ژمارەیەک قاچاخچی 12 ژنە کۆچبەری ئیریتیرییان خستووەتە نێو بارهەڵگرێکەوە کاتێک شۆفێری بارهەڵگرەکە سەرقاڵی نانخواردن بووە'' و، ئاگادار نەبووە.
 
هەریەک لەو کۆچبەرانە بەگوتەی پۆلیس 100 بۆ 150 یۆرۆیان بە قاچاخچییەکان دابوو. 
 
پۆلیس دەشڵێت "دوای ئەوەی قاچاخچییەکان دەرگای بارهەڵگرەکە دادەخەن، کۆچبەرەکان دەترسن و لە گەرما هاوار دەکەن، بەمەش شۆفێرەکە ئاگاداری رووداوەکە دەبێت."
 
شارۆچکەی ڤینتیمیلیا دەکەوێتە سەر دەریای نێوەڕاست و رۆژئاوای ئیتاڵیا، ناوچەکە هاوسنوورە لەگەڵ فەرەنسا. کاتی رووداوەکەش پلەی گەرمای ئەو ناوچەیە 30 پلەی سیلیزی بوو. 
 
وەکو لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، شۆفێری بارهەڵگرەکە یەک یەک لەو کۆچبەرانە دەدات، کە لە بارهەڵگرەکە دێنە خوارەوە. ئەم رەفتارە لەلایەن بەرپرسانی شارۆچکەکەوە سەرکۆنە کرا. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی پۆلیسی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی کۆچبەرەکان دەدۆزنەوە، دەیانگوازنەوە سەنتەرێکی چاودێریکردن. 
 
ژنە کۆچبەرە ئیریتیرییەکان پێشتریش دوو جاری دیکە هەوڵی گەیشتنیان بە فەرەنسا داوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە