جیهان
حکومەتی خۆجێیی لۆس ئەنجلس دەڵێت، هەموو ماڵێک تەنیا هەفتەی دوو رۆژ ئاوی باخچەکانیان دەدەن. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاو لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لەسەر داوای ئەو کەسانەی کە گلەیی لە دراوسێکانیان دەکەن لە بەفیڕۆدانی ئاو، پشکنین بۆ گەڕەکەکانی شار دەکات، چاودێریی خەڵکەکە دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی ئاوی زۆر بەکارنەهێنن.
دیمۆن ئایالا، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی لۆس ئەنجلس دەڵێت، "بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات؛ دواتر سزاکە لە 200 دۆلارەوە دەستپێدەکات. پێشێلکاریی داهاتوو 400 دۆلارە و ئەوەی دوای ئەوە 600 دۆلارە. بەم شێوازە سزاکە بەرز دەبێتەوە، تاوەکو خەڵک پابەند دەبن و ئاو بەفیڕۆ نادەن."
حکومەتی خۆجێیی لۆس ئەنجلس دەڵێت، هەموو ماڵێک تەنیا هەفتەی دوو رۆژ ئاوی باخچەکانیان دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو بە رێژەی 30%.
بە گوتەی ئەو ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی لۆس ئەنجلس، "زۆرجار خەڵک لەبارەی فەرمانەکەوە زانیارییان نییە. ئەوە کاری ئێمەیە هۆشیاریان بکەینەوە. ئێمە پێش هەموو شتێک گۆڕانی مامەڵەمان دەوێت. بەڕاستی بەدوای پارەکەیاندا ناگەڕێین، چونکە ئەوە ئاوی زیاترمان بۆ گلناداتەوە."
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا، لە ساڵی 2011وە نزیکەی 150 ملیۆن درەخت لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەهۆی وشکەساڵییەوە وشک بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ