رووداو دیجیتاڵ/ AFP / Fayez Nureldine
حاجییان لە مەککە تەوافی کەعبەی پیرۆز دەکەن، پێش رۆیشتن بۆ سەر چیای عەرەفە دوایین تەواف دەکەن و سبەی دووشەممە دەچنە سەر چیای عەرەفە.
ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە، تەنیا 60 هەزار حاجیی سعودیە کە دوو قورچک ڤاکسینیان وەرگرتبوو بەشداریی حەجیان کرد. بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەکیش، موسڵمانان لە وڵاتانی دیکەی جیهانەوە رێگەیان پێنەدرا حەج بکەن.
لە ساڵی 2019، ژمارەی ئەو حاجیانەی بەشداریی رێوڕەسمی حەجیان کرد، دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی بوون.