رووداو-واشنتن
ژن و پیاوێكی دهۆكی رۆژی چوارشەممە یه‌كه‌م خه‌ڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینەکانیان پێبەخشرا کە له‌هه‌موو جیهان ته‌نیا شه‌ش كه‌س ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووە.
سام براون باوك، باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ ئازادی ئایینه‌كان لەبارەی پێدانی خەڵاتەکە بەو دوو هاونیشتمانییە دهۆکییە گوتی: "پاسكاڵ و ویلیا‌م ژیانی خۆیان بۆ پێشخستنی مافی ئایینه‌كان و مافه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤ له عێراق ته‌رخانكردووه".
ویلیا‌م وه‌ردا و پاسكاڵ وه‌ردا دوو هاوڵاتی مه‌سیحین كه رێكخراوی "حاموڕابی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ"ـیان له ساڵی 2003 ه‌وه دامه‌زراندووه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، حاموڕابی یه‌كێك بووه له‌و ژماره كهمەی رێكخراوەکان كه سه‌ره‌تا هێرشه‌كانی داعشیان بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان و مه‌سیحییه‌كان دۆكیۆمێنتكرد.
رووداو له گه‌ڵ ئه‌م دوو چالاكوانه‌دا قسەیکرد، پاسكاڵ، كه له یه‌كه‌م حكومه‌تی كاتی دوای سه‌ددام حوسێن وه‌زیر بووه، به زمانی كوردی روونیكرده‌وه داهاتووی كهمایهتییهكهی راسته‌وخۆ به داهاتووی سیسته‌می سیاسی عێراقه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
پاسكاڵ وه‌ردا بە رووداوی راگەیاند: "چارەسەری کێشەی ئێمە حکومەتێکی دیموکراسییە، کاتێک دیموکراسی هەبێت واتە رێز لە یاسا دەگیرێت، کاتێک یاسا جێبەجێ بکرێت ئیتر پێویستت بە هیچ شتێکی دیکە نییە".
به‌ڵام وه‌كو چاره‌سه‌رێكی خێراتر هه‌ندێك باسیان له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بۆ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق كردووه. پاسكاڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه به كرداری نابینێت.
پاسكاڵ وه‌ردا گوتی: کۆچکردن پشتی ئێمەی شکاندووە. پێکهاتەکەی ئێمە پەرشوبڵاو بوون، بەشێکیان لە کوردستانن بەشێک لە بەغدا و بەسرە و ئەنبار و شوێنەکانی دیکەن.
دوای زیاتر له 1400 ساڵ چه‌وساندنه‌وه، یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شەکان لەدوای ساڵی 2003ـەوە رووبه‌ڕووی مه‌سیحییه‌كانی عێراق بووه‌وه. له‌وكاته‌وه، مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن ژماره‌یان له ملیۆن و نیوێكهوه بۆ (250) هه‌زار كه‌س کە دەکاتە زیاتر لە 80% کەمیکردووە.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ