ڤلادیمیر پووتین لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون کۆدەبێتەوە

18-06-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی رووسیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باکوور، گەیشتە پیۆنگیانگ و بڕیارە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون کۆببێتەوە.
 
شەوی سێشەممە، فڕۆکە تایبەتەکەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گەیشتە فرۆکەخانەی پیۆنگیانگ. رووسیا و کۆریای باکوور پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، بەتایبەت دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە شوباتی 2022.
 
پێش گەیشتنی، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند، رووسیا و کۆریای باکوور سەرقاڵی بوونیاتنانی پەیوەندییەکی تایبەتن و رێگەنادەن وڵاتانی رۆژئاوا زیان بەو پەیوەندییە بگەیێنن. 
 
سەرۆکی رووسیا ستایشی کۆریای باکوور و رێبەرەکەی کرد بەوەی بەتەواوەتی پشتگیریی مۆسکۆ دەکەن لە جەنگی ئۆکراینا و بەڵێنیشیدا هەردوو وڵات پێکەوە رووبەڕووی سزا "نایاسایی و تاکلایەنەکانی" رۆژئاوا ببنەوە. 
 
ئەمە یەکەم سەردانی ڤلادیمیر پووتینە بۆ کۆریای باکوور لە ساڵی 2000ـەوە؛ هەروەها یەکەم سەردانییەتی لەو کاتەوەی کیم جۆنگ ئوون لەساڵی 2011ـەوە چووەتە سەر دەسەڵات. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆشکی کریملن، بڕیارە سەرۆکی رووسیا و رێبەری باڵای کۆریای باکوور چەند گرێبەستێک لەبواری بەرگریدا واژۆ بکەن. 
 
ئەم سەردانەی پووتین بۆ کۆریای باکوور لەکاتێکدایە، وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا، کۆریای باکوور تۆمەتبار دەکەن بەوەی چەک بۆ رووسیا دابین دەکات بۆ ئەوەی لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکراینا بەکاری بێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا