خاچی سووری ئیتاڵی: لەو بەلەمەی ژێرئاوکەوت تەنیا 12 کۆچبەر رزگارکراون و 64یان بێسەروشوێنن

18-06-2024
لهۆن نەسرەدین
وێنەی بەلەمەکە پێش ژێرئاوکەوتنی
وێنەی بەلەمەکە پێش ژێرئاوکەوتنی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو بەلەمەی لەنزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت، دەگوترێت 76 کۆچبەری تێدا بووە. خاچی سووری ئیتاڵیاش دەڵێت، تەنیا 12 کۆچبەر رزگار کراون و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن.
 
کۆنسێتا گیۆفۆرێ لە خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، "بەگشتی تەنیا 12 کۆچبەر رزگار کراون، دەستوقاچیان شکابوو، بەشێك لە جەستەیان سووتابوو، کە تیمەکە گەیشتبوونە لایان بەشێكیان خۆیان بە داروپەردووی بەلەمە نیمچە ژێرئاوکەوتووەکەوە گرتبووەوە."
 
بە گوتەی رزگاربووەکان، تەقینەوەی ماتۆڕی بەلەمەکە بووەتە هۆکاری ژێرئاوکەوتنی.
 
خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، کاپتنی بەلەمەکە لە دووریی 200 کیلۆمەترەوە هەواڵی پێداون.
 
کۆچبەرە رزگارکراوەکان لە کەناراوی "رۆسێلا جۆنیکا" لە باشووری ئیتاڵیان و ژن و منداڵیان تێدایە؛ دۆخیان باش نییە.
 
کۆنسێتا گیۆفۆرێ لە خاچی سووری ئیتاڵی ئاماژەی بەوەش کرد، "لەنێو ئەو 12 کۆچبەرانە ژنێك بە مردوویی گەیشتە کەناراوەکە. سێ ژن و کچێکی تەمەن 10 ساڵیشیان تێدابووە، بارودۆخی زۆر خراپ بوو، چونکە زانیبووی کە لە رووداوەکەدا دایک و باوکی لەدەستداوە."
 
بە گوتەی بەرپرسانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، زۆربەی کۆچبەرانی سەر بەلەمەکە کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.