بەڤیدیۆ؛ پۆلیسێک سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا شەرمەزار دەکات
رووداو - پاریس
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا و مانوێل فالس، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەڵوێستێکی ناخۆش بوونەوە، کاتێک پۆلیسێک رەتیکردەوە تەوقەیان لەگەڵدا بکات، لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ماتەمینی بۆ ئەو دوو پۆلیسەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ماڵەکانیاندا کوژران، لە شارۆچكەی مانیانفێل لە دەورووبەری پاریسی پایتەخت.
وا دەردەکەوێت پۆلیسەکە ویستوویەتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر لاوازی حکومەت نیشان بدات بەرامبەر پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان، بەتایبەتیش بۆ پاراستنی هێزەکانی پۆلیس.
ئەوە لەکاتێکدایە مەراسیمەکە راستەوخۆ رووماڵ دەکرا، کە لەلایەن خانەوادەی ئەو دوو پۆلیسە رێکخرابوو و، کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیان و کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی پۆلیس ئامادەی بوون.