نۆ قاچاخچی بە تۆمەتی خنکانی سەتان کۆچبەر لە دەریای ئیجە لە یۆنان دادگایی دەکرێن

18-05-2024
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان دادگاییکردنی قاچاخچیانی ئەو کەشتییە بەڕێوەدەچێت، کە لە هاوینی پار لە دەریای ئیجە لەنزیک کەنارە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە سەتان کۆچبەر بوونە قوربانی.
 
پارێزەرانیان ئامادەی دادگاکە بوون بۆ بەرگریکردن لەو نۆ میسرییەی کە پۆلیسی یۆنان بە قاچاخچی پێناسەی کردوون.
 
دیمیترس چۆلیس، پارێزەر دەڵێت، "چاوەڕێی دادگاییکردنێكی دادوەرانە دەکەین؛ ئەو نۆ تۆمەتبارە خەڵکی میسرن، ئەوان قاچاخچی نین، بەڵکو کۆچبەری ئاسایی نێو کەشتییەکە بوون، وەکو هەموو کۆچبەرێکی دیکە پارەیان داوە تاوەکو بگەنە ئیتاڵیا، بەڵام داواکاری گشتیی یۆنان بە قاچاخچی و ئەندامبوون لە باندێکی تاوان تۆمەتباریان دەکات."
 
بەپێی تاکە وێنەی کەشتییەکە، کە پۆلیسی یۆنانی لە 14ی حوەزیرانی 2023 بڵاویکردەوە، دەردەکەوێت کە کەشتییەکی کۆن 700 کۆچبەری تێ ئاخنرابوو. لەو ژمارەیە تەنیا 104یان رزگار کران؛ تەرمی 80یان دۆزرانەوە و ئەوانی دیکە تاوەکو ئێستاش بێسەروشوێنن.
 
رۆژی 14-06-2023 ئیکاتێرینی تیساتا لە تیمی فریاگوزاریی یۆنان رایگەیاند، "لێرە لە بەندەری کالاماتا 104 کۆچبەرمان رزگار کرد، تائێستا تەرمی 80 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و گەڕان بەردەوامە."
 
یۆنان دەڵێت بەرپرسانی کەشتییەکەی کۆچبەران پێشنیازی دەریاوانانی یۆنانیان بۆ پێشکێشکردنی هاوکاری رەتکردووەتەوە. لە بەرامبەردا پارێزەرانی تۆمەتبارەکان دەڵێن، کەشتییەکە لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بووە و دادگای یۆنان هیچ مافێكی نییە دژ بە بەرپرسانی کەشتییەکە سکاڵا تۆمار بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.