ویلایەتێکی ئەمریکا تیکتۆکی قەدەخە کرد

18-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن تیکتۆک مۆنتانا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا وەک یەکەمین ویلایەتی ئەو وڵاتە، بە یاسایەک کە بڕیارە ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێت، تیکتۆکی قەدەخە کرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 17ـی ئایاری 2023، گرێگ گێنفۆرت، حاکمی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا واژۆی لەسەر پرۆژەیاساکە کرد و بە فەرمی ناساندی. بڕیارە یاساکە لە ساڵی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە یاساکەدا هاتووە "نابێت تیکتۆک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریی مۆنتانا کار بکات".
 
بەگوێرەی یاساکە، بەکارهێنانی تیکتۆک لەلایەن بەکارهێنەران و کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت قەدەخە کراوە. هەر کەسێک یان کۆمپانیایەک سەرپێچی یاساکە بکات، بە بڕی 10 هەزار دۆلار بۆ هەرجارێک بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکە، سزادەدرێت.
 
یاساکە، کۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ ناچاردەکات تیکتۆک لە لیستی خزمەتگوزارییەکانیان بسڕنەوە؛ بەپێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.
 
یاساکە ناڕەزایی بەشێک لە خەڵکی ویلایەتەکە و چالاکڤانانی بواری مافەکانی مرۆڤی لێکەوتەوە.
 
کیگن مێدڕانۆ، نوێنەری یەکێتیی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی مۆنتانا گوتی "سەرکردە سیاسییەکان بە ناوی هەستی دژە چینییەوە، هەزاران کەسیان خستووەتە ژێر پێیان، کە پلاتفۆرمەکە بۆ ئازادیی رادەڕبڕین، کۆکردنەوەی زانیاری و بەڕێوەبردنی پیشەکانیان بەکاردەهێنن". 
 
لە یاساکەدا هاتووە، ئەگەر تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیایەکی دیکە کڕدرایەوە یاخود خاوەنداریێتی کرا، کە لەلایەن ئەمریکاوە بە "نەیاری بیانی" نەناسێندرابوو، ئەوا یاساکە هەڵدەوەشێتەوە. 
 
گوتەبێژێک بەناوی تیکتۆک بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە "حاکمی ویلایەتی مۆنتانا یاسایەکی واژۆ کردووە کە پێشێلی بڕگەی یەکەمی یاسای مافەکانی مرۆڤ دەکات لە مۆنتانا. دەمانەوێت خەڵکی مۆنتانا دڵنیابکەینەوە، دەتوانن بەردەوام بن لە بەکارهێنانی تیکتۆک و ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافی بەکارهێنەرەکانمان لە دەرەوە و نێوخۆی ویلایەتی مۆنتانا".
 
تیکتۆک، ئەپلیکەیشنێکی بەرهەمهێندراوی کۆمپانیای بایت دانسی چینییە، لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی چاودێرییەکی چڕی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا بووەتەوە، لە کاتێکدا، کە ترسیان لەوە هەیە، پەکین لە رێگەی ئەو بەرنامەیەوە، داتای بەکارهێنەران بدزێت.
 
رۆژی 27ـی شوباتی 2023، شالاندا یەنگ، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی لە یاداشتێکدا داوای لە فەرمانگە حکومییەکان کرد بۆ ئەوەی لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپلیکەیشنەکە لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی فەرمانگەکان "لاببەن و رێگە بە دووبارە دابەزاندنەوەی نەدەن".

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.