ئەمریکا لە رێگەی رووداوەوە بۆ عێراق: بەردەوام بن لە هەنگاونان دژی گرووپە چەکدارەکان

18-04-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ عێراق هاوڕان کە دەبێ رێگری لە پەرەسەندنە ناوچەییەکان بکرێت و بۆ ئەمەش داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە لە هەنگاوەکانیان دژی گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بن. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ی نیسانی 2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن گوت، "لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق هاوڕاین کە زۆر گرنگە دوور بکەوینەوە لە پەرەسەندنی ناوچەییەکان. ئەوە شتێکە کە لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوام کاری لەسەر دەکەین." دەشڵێت، "داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە بەردەوام بێت لە گرتنەبەری هەنگاو دژی گرووپە چەکدارەکان و ئەو چەکانەی کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵیان دان." 
 
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد و ئەوەی خستەڕوو، "زۆرینەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکی ئێرانەوە بوون. هێرشەکان بێوێنە و بێباکانە بوون و بە تووندترین شێوە سەرکۆنەیان دەکەین." 
 
ئەمە دوای ئەوەی کە راگەیێندراوێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە کرا کە بەشێک لە هێرشەکانی تاران بۆ سەر تەلئەڤیڤ لە خاکی عێراقەوە کرابوون. بەشێک لەو گرووپە چەکدارانەی لە عێراقن بە نزیک لە ئێران دادەندرێن.
 
واشنتن، تاران بە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە دادەنێت و لەو بارەیەوە ڤێدانت جەختی لەوە کردەوە، "لە چەند رۆژی رابردوودا، بایدن و بلینکن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە و لە سەرانسەری جیهاندا لە پەیوەندیدابوون و بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دژی رەفتارە ناسەقامگیرکەر و خراپەکانی ئێران."
 
رۆژی 13-04-2024، ئێران بە سەتان درۆن و مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل. ئەو هێرشەی ئێران لە وەڵامی هێرشێکی رۆژی 01-04-2024، بۆ سەر باڵەخانەیەکی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق و تێیدا حەوت کەس کە دووانیان فەرماندە بوون و ئەوانی دیکەش راوێژکاری سەربازیی بوون، کوژران. حکومەتی ئێران تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی خستەپاڵ ئیسرائیل، بەڵام ئیسرائیل تۆمەتەکەی پشتڕاستنەکردەوە و رەتیشی نەکردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.