پووتین جارێکی دیکە سەردانی ئۆکراینای کرد

18-04-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
پووتین لە ئۆکراینا
پووتین لە ئۆکراینا
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی کریملین دەڵێت ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمەکانی خێرسۆن و لوهانسک لەنێو خاکی ئۆکراینادا کردووە. ئەوەش رێک مانگێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی رووسیا سەردانی شاری ماریوپۆلی ئۆکراینای کرد. 
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملین) لە راگەیێندراوێکدا گوتی پووتین بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی خێرسۆن کردووە "بۆ گوێگرتن لە راپۆرتی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و گرووپی سوپای دنیپەر و ئەفسەرە باڵاکانی دیکە، سەبارەت بە دۆخی هەرێمی خێرسۆن و زاپۆریژیا"، بەڵام ئاماژەی بە کاتی سەردانەکە نەدا. 
 
بەگوێرەی کریملین، پووتین سەردانی بارەگای پاسەوانی نیشتمانی لە هەرێمی لوهانسکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاشی کردووە، کە بەشێکی دیکەی ئۆکراینایە. 
 
چەند دیمەنێک لەلایەن میدیای رووسی بڵاوکرانەوە، تێیدا دەردەکەوێت پووتین "لە خێرسۆن" لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکان کۆدەبێتەوە و بەنێو شاردا دەگەڕێت.
 
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا سوپای رووسیا لە ناوەندی خێرسۆن پاشەکشەیان کرد و لە بەرامبەر رووباری دنیپرۆ پێگەکانیان بەهێزتر کرد. 
 
ئەوە جاری دووەمە پووتین لەنێو خاکی ئۆکراینادا هێزەکانی بەسەردەکاتەوە، لەو کاتەوەی لە شوباتی 2022ـدا جەنگ دەستیپێکردووە. 
 
رۆژی 18ـی ئاداری 2023، پووتین سەردانی شاری ماریۆپۆلی لە هەرێمی دۆنێتسکی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرد. ئەوکات کریملین گوتی، پووتین لە کریمیاوە بە هێلیکۆپتەر چووەتە ماریوپۆل و دواتر بەنێو شارە وێرانبووەکەدا گەڕاوە و خۆی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە. پووتین هەروەها "قسەی لەگەڵ دانیشتووانی شارەکە کردووە و سەردانی چەند شوێنێکی کردووە و ئەو ناوچانەی کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت، بەسەرکردووەتەوە". 
 
لە ئەیلوولی 2022 بەرپرسە لایەنگرەکانی هەریەکە لە هەرێمەکانی لوهانسک، دۆنێتسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا گشتپرسییەکیان بۆ یەکگرتن لەگەڵ رووسیا ئەنجامدا و دواتر بەرپرسانی رووسیا رایگەیاند، ئەو ناوچانە بەشێکن لە خاکی وڵاتەکەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.