لە ئیتاڵیا پیتزا بە کوللـەی هاڕاو دروستدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

کوللە ئێستا لە ئیتاڵیا خواستێکی زۆری لەسەرە؛ بەشێکی زۆریان دەکرێنە ئارد. رێستۆرانتێکی شاری بۆلۆگنای ئیتاڵیا، بۆ هەر پیتزایەک، 3.5%ی ئاردی کوللـە بەکاردەهێنێت.
 
ماریۆ، کڕیار دەڵێت، "ئەمە یەکەمین جارە پیتزا بە ئاردی کوللـە دەخۆم. حەزم دەکرد بزانم چییە. زۆر خۆشە، سوکە و زۆر خۆشە."
 
کیلۆیەکی ئەو ئاردەی لە کولـلە دروستدەکرێت بە نزیکەی 40 دۆلارە، بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆش پێویستت بە چوار بۆ پێنج هەزار کوللـە دەبێت.
 
گەورە و بچووک لە ئیتاڵیا بە هۆشیارییەوە دەچن پیتزا بە کوللە دەخۆن. بابەتەکە ئەوەیە پڕۆتینی ئاردەکە زۆر بەرزە، هاوتا دەکرێت بە هەمان رێژەی پڕۆتین لە سنگی مریشکدا بەبێ پێست، کە نزیکەی 65%ی پڕۆتینە.
 
کڵاودیۆ ڤۆچی، کڕیار دەڵێت، "لە یەکەمەکانین کە پیتزای ئاردی کولـلەمان بۆ مێنوەکانمان زیاد کردبێت، ئەم پیتزایە داهاتووی دەبێت، خەڵک دەیانەوێت شتێکی جیاواز تاقی بکەنەوە."
 
شاری بۆلۆگنای ئیتاڵیا، کێشەی کەمئاویی هەیە، ئاردی کولـلە کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ لەو ئاردە پێویستت بە یەک لیتر ئاو دەبێت، بەڵام بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ گۆشت پێویستی بە 22 هەزار لیتر ئاوە.
 
لە راپرسییەکی حکومەتی ئیتاڵیادا دەرکەوتووە کە 55%ی خەڵک دژی ئاردی کولـلەن، بەڵام 16%ی خەڵکی بەلایانەوە خۆشە و حەز دەکەن بیخۆن.