ترەمپ دەڵێت رەنگە دەستگیر بکرێت و داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپێشاندان بکەن

18-03-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، چاوەڕێدەکات رۆژی سێشەممە دەستگیر بکرێت و بانگ لە لایەنگرانی دەکات خۆپێشاندانی بەرفراوان بکەن. دادگەی نیویۆرک لە دۆسیەی ترەمپ و دوو ژن دەکۆڵێتەوە، کە گوایە، "بەرتیلی "پێداون بۆ ئەوەی پەیوەندیی سێکسیی نێوانیان ئاشکرا نەکەن و ترەمپ لە ئابڕووچوون بپارێزن. 

ئەمڕۆ شەممە، 18-03-2023، ترەمپ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی، لە پۆستێکدا باسی لەوە کرد، چاوەڕێ دەکرێت دەستگیر بکرێت لە کاتێکدا کە داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتن چاوەی لەوەیە هەندێ تۆمەت بە فەرمی ئاراستەی ترەمپ بکا، ئەگەر ئەوە بکرێت، ترەمپ دەبێتە یەکەمین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە فەرمی تۆمەتبارکرابێت. 
 
ترەمپ لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: "زانیاریی نایاسایی دزەپێکراو" لە نووسینگەی ئەلڤن براگ، داواکاری گشتی پێشانیدەدات کە "بەربژێری هەرە لەپێشی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە دەستگیردەکرێت."
 
ئەگەر بڕیاری تۆمەتبارکردنی ترەمپ درا، ئەوا تەنیا لە ئەگەری خۆبەدەستەوەنەدان دەستگیر دەکرێت، بەڵام پارێزەرانی ترەمپ پێشتر گوتوویانە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە گوێرەی رێوشوێنە ئاساییەکان هەنگاودەنێت، بە واتەی ئەوەی کە رازی دەبێت خۆی بەدەست بنکەی پۆلیسی نیویۆرک یانیش نووسینگەی داواکاری گشتیی مانهاتنەوە بدات. 
 
بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە داواکاری گشتی بە فەرمی پەیوەندیی بە ترەمپەوە کردبێت بۆ ئەوەی هۆشداریی دەستگیرکردنی پێ بدات. گوتەبێژێکی ترەمپ رۆژی شەممە رایگەیاند، هیچ ئاگاداریێکی لەو شێوەیە ئاراستەی نەکراون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەکارهێنانی مووشەکی مامناوەندی کیشوەربڕ لەلایەن رووسیاوە، جەنگەکە بەرەوە قۆناخێکی نوێ دەبات.

پووتین هەڕەشەی بەکارهێنانی زیاتری مووشەکە کیشوەربڕەکان دەکات

دوای ئەوەی سەربازانی رووسیا کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند. رووسیا دەڵێت، تاوەکو هەڕەشەکان بەردەوامبن، لە بەکارهێنانی مووشەکی کیشوەربڕ بەردەوامدەبن.