رووداو دیجیتاڵ
لە دوایین دیداریدا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری دیپلۆماسی کۆبووەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئيمانوێل بۆن و ئان كلێر لوژاندر راوێژکارانی سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، "دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و هەروەها هه‌ردوولا تێڕوانين و بۆچوونى خۆيان له‌سه‌ر كۆى پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى پشێوى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه خسته‌ڕوو."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و رێگرتن له ئه‌گه‌رى ئاڵۆزبوونى زياترى ره‌وشى ناوچه‌كه.
بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوەی بڵاوکراوەتەوە، لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و مه‌ترسييه‌كانى داعش، باس كران.
کۆنفرانسی میونشن بە بەشداری چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە رۆژی هەیینی، 16ـی شوبات دەستیپێکرد، تێیدا تاوتوێی گرژییەکانی جیهان بە گشتی، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا و شەڕی غەززە و ئاڵنگارییەکان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا و لە هەمان رۆژدا کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان دەستیپێکرد.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە رۆژنامەڤانانی گوت ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ