رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكا کۆبووەوە و "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى رۆڵ و پێگه‌ى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش."
له چوارچێوه‌ى ديداره‌كانيدا له ميونشن، ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه 18-02-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبووهيهكدا له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكى به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر ليندزى گراهام که له ژماره‌یه‌ک سیناتۆری هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پێکهاتبوون.
وەک راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، باسيان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و شاندى كۆنگرێس به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆنگرێسى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، دۆخى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئارامى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون. "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى رۆڵ و پێگه‌ى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش."
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان باسی لەوە کرد، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ