لە داڤۆس داوادەکرێت پاڵپشتی لە جووتیاران بکرێت

18-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
لە داڤۆسی سویسرا کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەڕێوەدەچێت
لە داڤۆسی سویسرا کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەڕێوەدەچێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە کەشێکی سارد لە داڤۆسی سویسرا کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەڕێوەدەچێت؛ لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا و لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی کریستاڵ، باسی کێشەی جووتیاران کرا. 
 
خەڵاتەکانی کریستاڵ بەو کەسانە دران کاریان لە بواری ئاسایشی خۆراک، گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەدا کردووە. 
 
ئیدریس  ئێلبا، ئەکتەرە و دەڵێت: "هەژارانی ئەم جیهانە بەدوای هاوکاری و بەخشین ناگەڕێن. ئەوان بەدوای وەبەرهێناندا دەگەڕێن. وەبەرهێنان لە خەڵک، سرووشت، داهێنان و هاوبەشیدا." 
 
سابرینا داوەر، باڵیۆزی نیازپاکی گوتی، "زۆرجار جووتیاران تەنیا بە یەک کارەسات، یەک لافاو یان وشکەساڵی هەموو رەنجیان بەبادا دەڕوات. گوندەکان پڕن لە دانیشتووی گەنجی بەهرەدار و بازاڕی چالاک کە دەتوانن خۆراک بۆ جیهانیش دابینبکەن." 
 
کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرووی 250 پانێڵ بەڕێوەدەچن. زیاتر لە 2 هەزار و 700 سیاسەتڤان لە 130 وڵاتەوە بەشدارن. یەكێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە گۆڕانی کەشوهەوایە کە جووتیاران پشکی شێریان لە دەرهاوێشتەکانیدا بەردەکەوێت. 
 
ئەلڤارۆ لاریۆس، سەرۆکی سندووقی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ دەڵێت: "ئێمە بۆ نموونە، لە ناوچەی ساحل لەگەڵ سندووقی کەشوهەوای سەوز و کۆمپانیا تایبەتەکان کاردەکەین بۆ ئەوەی یارمەتی جووتیارە هەژارەکان بدەین. ئەوان دەتوانن گۆڕانکاری دروستبکەن و دەرفەتی کار بڕەخسێنن." 
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، جووتیارە هەژارەکان سێیەکی خۆراکی جیهان دابیندەکەن. سەرووی 70٪ـی خۆراکی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقاش لەلایەن جووتیارە کەمدەرامەتەکانەوە دابیندەکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.